خهندان-
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمشەو تایبەت بە خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژەیاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە کۆدەبێتەوە و بەگوێرەی رەشنوسی پرۆژەیاساکەش، لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران، سنوری ئیداری پارێزگاکە دیاریدەکرێت.
پرۆژەیاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە لە چوار ماددە پێکدێت و دەبێتە 19ەمین پارێزگای عێراق و پاش کۆبونەوەکەی ئەمشەوی ئەنجومەنی نوێنەران و پەسەندکردنی لە کۆبونەوەکانی داهاتودا، لە وەقایعی فەرمی بڵاودەکرێتەوە و بەفەرمی رادەگەیەندرێت.
لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمەوە سنوری ئیداری و قەزاو ناحیەکانی هەڵەبجە دیاریدەکرێت
بەگوێرەی پرۆژەیاساکە، لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمەوە سنوری ئیداری و قەزاو ناحیەکانی هەڵەبجە دیاریدەکرێت، لەماددەی سێیەمیشدا هاتوە، لەسەر لایەنە پەیوەندیدارەکان پێویستە ناوەڕۆکی یاساکە وەکو خۆی جێبەجێبکەن.
لەکۆبونەوەی 13ی مانگی رابردو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رێکارە کارگێڕییەکانی بۆ بەپارێزگاکردنی هەڵەبجەشی پەسەندکرد و وەک 19هەمین پارێزگای عێراق ناساندی و پاشانیش پرۆژەکەی رەوانەی پەرلەمانی عێراق کرد.
