خه‌ندان-
بڕیاره رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ئاینده په‌رله‌مانی عێراق كۆببێته‌وه و خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای بە پارێزگابونی ھەڵەبجە بكرێت.
له یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كاندا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای بە پارێزگابونی ھەڵەبجە ده‌کرێت
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی عێراق، كاتژمێر 8:30ی شه‌وی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتو په‌رله‌مان كۆده‌بێته‌وه و له یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كاندا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاسای بە پارێزگابونی ھەڵەبجە ده‌کرێت.
13ی ئازاری ئه‌مساڵ نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویكرده‌وه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی له‌کۆبونەوەیەکی تایبەتدا رێکارە کارگێڕییەکانی بۆ بەپارێزگاکردنی هەڵەبجەش پەسەندکرد، به‌وپێیه‌ش هه‌ڵه‌بجه ده‌بێته 19هه‌مین پارێزگای عێراق.
سه‌رۆك وه‌زیران راوێژی به هه‌ندێك له نزیكه‌كانی كرد كه ئایا چی بكات بۆ یادی هه‌ڵه‌بجه؟
17ی ئازاری ئه‌مساڵ، ئاڵا تاڵه‌بانی، راوێژكاری سه‌رۆكی وه‌زیرانی عێراق له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ خه‌ندان،
رایگه‌یاند، "حكومه‌ت جددیه" و وتی، "شاهێدیه‌ك بۆ سه‌رۆك وه‌زیران بده‌ین، راوێژی به هه‌ندێك له نزیكه‌كانی كرد كه ئایا چی بكات بۆ یادی هه‌ڵه‌بجه؟ ئێمه هه‌مومان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌بوین رێكاره یاساییه‌كانی به پارێزگابونی ته‌واوبكات".
پڕۆژه یاسایه‌ك ده‌نێردرێت بۆ په‌رله‌مان و هه‌ڵه‌بجه ده‌بێته 19هه‌مین پارێزگای عێراق
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "له خولی رابردوی په‌رله‌مان له‌ساڵی سێیه‌مدا داوایه‌كمان وه‌كو فراكسیۆنه كوردستانیه‌كان خسته به‌رده‌م په‌رله‌مان، هه‌ر خۆشم داواكه‌م له په‌رله‌مان خوێنده‌وه و به‌تێكڕای ده‌نگی ئاماده‌بوان په‌رله‌مان بڕیاریدا و حكومه‌تی پابه‌ندكرد كه ده‌بێت رێكاره یاسایه‌كان ته‌واوبكات، به‌ڵام ئه‌وه‌بو حكومه‌ت دوایخست و ئه‌م داوایه له‌م كابینه‌یه دوباره كرایه‌وه، سه‌رۆك وه‌زیران كردی به ده‌ستپێكێك بۆ هه‌ڵه‌بجه و پڕۆژه یاسایه‌ك ده‌نێردرێت بۆ په‌رله‌مان و هه‌ڵه‌بجه ده‌بێته 19هه‌مین پارێزگای عێراق".