خه‌ندان-
بانکی رافدەینی نیمچە حکومی رایگەیاند، لە ئەمڕۆ پێنجشەممەوە دەستیان بەدابەشکردنی موچەی مانگی (نیسان/4)ی خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی لەگەڵ تۆڕی چاودێری خێزان کردوە.
لەڕاگەیەندراوێکدا بانکی رافدەین بڵاویکردەوە، لەئەمڕۆ لەڕێگەی لقەکانیان لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراق دەستیان بەدابەشکردنی موچەی مانگی (نیسان/4)ی خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی کردوە، لەڕێگەی ئامێری پارەدانی ئەلیکترۆنیەوە.
دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی (نیسان/4)ی ئەو کەسانە دەکەن کە لە تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتیدا تۆمارکراون
ئاماژە یبەوەشکردوە، هەر لە چوارچێوەی دابەشکردنی موچەدا، لەئەمڕۆوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی (نیسان/4)ی ئەو کەسانە دەکەن کە لە تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتیدا تۆمارکراون.
هێشتا هیچ ئاسۆیه‌ک دیارنیه بۆ دابه‌شکردنی موچه‌ی مانگی (ئازار/3)
ئەوەش لەکاتێکدایە، ئه‌مڕۆ کۆتایی به دابه‌شکردنی موچه‌ی مانگی (شوبات/2)ی 2023 لە هەرێمی کوردستان هات، به‌ڵام هێشتا هیچ ئاسۆیه‌ک دیارنیه بۆ دابه‌شکردنی موچه‌ی مانگی (ئازار/3)، سه‌رچاوه‌یه‌ک له گه‌نجینه‌کانی سلێمانیش ده‌ڵێت، پێده‌چێت به‌ر له جه‌ژن دابه‌شکردنی موچه ده‌ستپێبکات، به‌ڵام پێناچێت موچه‌ی سه‌رجه‌م شوێنه‌کان دابه‌شبکرێت.