ژمارەیەک پارچە ئاسەوار ڕادەستی عێراق دەکرێن

04:52 - 30/03/2023

1641جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

بەچاودێری د. عەبدولەتیف جەمال ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق، نۆ پارچە سەوار ڕادەستی لەیس مەجید حسێن سەرۆکی دەستەی ئاسەواری عێراقی، کە لەلایەن باڵوێزخانەی کۆماری عێراق لە واشنتن وەرگیرابو.

لەڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی کۆماردا هاتوە، رادەستکردنی ئەو پارچە شوێنەوارانە لەمیانەی پێشوازیکردنی سەرۆک کۆماردا هات کە ئەمڕۆ چوارشەممە لەکۆشکی بەغدا سەرۆک کۆمار پێشوازی لە ئەحمەد فەکاک بەدرانی وەزیری ڕۆشنبیری و شاندی یاوەری کرد کە پێکهاتبون لە لەیس مەجید حوسێن سەرۆکی دەستەی ئاسەوار و لاما یاسر بەڕێوبەری گشتی مۆزەخانەکان، پارچەکانیش بریتین لە حەوت مۆر کە مێژوەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ شارستانیەتی بابل و میزۆپۆتامیا کە لە ئۆفیسی داواکاری گشتی نیویۆرکەوە وەرگیراوە.

لە نوسینگەی ناوەندی لێکۆڵینەوەی نیویۆرک (FBI) وەرگیراون

دو ئاسەواری دیکە (پارچەیەک عاج لە شێوەی ڕوخساری مرۆڤ) کە لە نوسینگەی ناوەندی لێکۆڵینەوەی نیویۆرک (FBI) وەرگیراون و تابلۆیەکی گڵینی سەدەی ناوەڕاستی بابلی کە لە فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی ئاسایشی نیشتمانیەوە وەرگیراوە.

بەکاربهێنرێن بۆ خزمەتکردنی گەشتیاری و کەلەپور

سەرۆک کۆمار ئاماژەیکردوە بە پێویستیی نۆژەنکردنەوە و ئاوەدانکردنەوەی باڵەخانەی ئاسەوارییەکان و کۆشکەکانی پێشوی سەرۆکایەتی کە پشتگوێخراون و داوایکردوە، "بەکاربهێنرێن بۆ خزمەتکردنی گەشتیاری و کەلەپور"، جەختیشیکردۆتەوە لەسەر پشتیوانی خۆی بۆ دوبارە نۆژەنکردنەوەی  مۆزەخانەکان و باڵەخانە کەلەپورییەکان.

د. لەتیف رەشید باسی لە پێویستیی گرنگیدان بە مۆزەخانەی نیشتمانی کرد، بەهۆی ئەو ناوبانگە نێودەوڵەتییەی کە هەیەتی

د. لەتیف رەشید باسی لە پێویستیی گرنگیدان بە مۆزەخانەی نیشتمانی کرد، بەهۆی ئەو ناوبانگە نێودەوڵەتییەی کە هەیەتی و خستنەگەڕی هەوڵەکان بۆ نۆژەنکردنەوە و چاککردنەوە بە شێوەیەک هاوتا بێت لەگەڵ مۆزەخانە نێودەوڵەتیی و کەلتورییەکان، بۆ بەڕێوەبردن و ڕێکخستنی ۆرک شۆپی کەلتوری و پەروەردەیی.

ئەمە ئاماژەیە بۆ پەرۆشییان لە پاراستنی کەلەپوری گەورەی شارستانیەتی عێراق

هەەروەها سەرۆک کۆماری عێراق پێشنیاری دامەزراندنی سەنتەرێکی ڕۆشنبیریی  کوردی -عەرەبی کرد بۆ ڕێکخستنی کۆڕ و سیمیناری زانستی کرد، لە بەرامبەردا وەزیری ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار و ئاسەوار سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سەرۆک کۆمار دەربڕی بۆ گەڕاندنەوەی کەلەوپور و ئاسەواری دزراو، جەختیشیکردەوە، "ئەمە ئاماژەیە بۆ پەرۆشییان لە پاراستنی کەلەپوری گەورەی شارستانیەتی عێراق".

هەروەها وەزیری رۆشنبیری هیوای خواست کە سەرۆک کۆمار بیرۆکەی سازدانی فێستیڤاڵێکی شیعری عەرەبی-کوردی و کردنەوەی ماڵێکی فەرهەنگی لە هەڵەبجە کە شاعیران و نوسەران و مۆسیقاژەنان بۆ لای خۆی ڕابکێشێت، بگرێتە ئەستۆ.

نیشانەکردن

سەرۆککۆمارى عێراق