خەندان-
ئیلۆن ماسک، یەكێك لە ملیاردێرەكانی جیهان رایگەیاند، سیاسەتی توندی دراوی ئەمریکا وڵاتانی دەرەوە ناچار دەکات دەستبەرداری دۆلار بن و رو لە دراوی دیكە بكەن بۆ مامەڵە بازرگانیەكانیان.
ئیلۆن ماسک، بازرگانی ئەمریکی لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی نوسیویەتی،"سیاسەتی ئەمریکا بە رادەیەکی زۆر توند بوە، ئەمەش وایکردوە وڵاتان دەستبەرداری دۆلار بن، لەگەڵ زیادەڕۆیی خەرجیەكانی حکومەت، وڵاتانی دیکەی ناچارکرد بەشێکی زۆری هەڵاوسانی ئێمە بقۆزنەوە".
دۆلاری ئەمریکی پێگەی خۆی وەک دراو لەدەستدەدات
ئەو بازرگانە ئەمریکییە بۆچونی خۆی لە وەڵامی تویتێکدا دەربڕی کە لەلایەن شرۆڤەکاری دارایی جینێفیف ڕۆش دیکتی بڵاوکرایەوە و ڕایگەیاندبو، دۆلاری ئەمریکی پێگەی خۆی وەک دراو لەدەستدەدات.
ئیلۆن ڕیڤ ماسک خاوەنی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەرە و سەرمایەدارێکی ئەمەریکی-کەنەدییە کە لە 28ی (حوزەیران/7)ی 1971 لە ئەفریقای باشور لەدایکبوە، بەڕێوبەری گشتی و تەکنەلۆژی تێسلا مۆتۆرزە.