خەندان-
حکومەتی بڕازیل رایگەیاند، لەگەڵ چین رێککەوتون لهسهر ئهوهی کە چیتر مامەڵە بازرگانییە دو قۆڵییەکانیان بە دۆلار نەکەن.
چین و بڕازیل گەیشتونەتە رێککەوتنێک بۆ وازهێنان لە دۆلار و بەکارهێنانی دراوە ناوخۆییەکانیان لە مامەڵە بازرگانییە دو قۆڵییەکانیاندا، رێككهوتنهكهش له کۆڕبەندی بازرگانی "چین و برازیل" لە پەکین راگهیهندرا.
چاوەڕوان دەکەین رێككهوتنهكه ببێتەهۆی کەمکردنەوەی تێچونەکان
ئاژانسی "ApexBrazil"ی بڕازیلی لەبارەی رێککەوتنەکەوە لە بەیاننامەیەکدا
رایگەیاندوە، "چاوەڕوان دەکەین رێككهوتنهكه ببێتەهۆی کەمکردنەوەی تێچونەکان و زیاتر بەرەوپێشبردنی بازرگانی نێوان هەردولا و ئاسانکاری بۆ وەبەرهێنان".
ئەو رێککەوتنە رێگە بە "چین و بڕازیل" دەدات ئاڵوگۆڕی بازرگانی راستەوخۆ ئەنجامبدەن
ئەو رێککەوتنە رێگە بە "چین و بڕازیل" دەدات، بەدراوە ناوخۆییەکان ئاڵوگۆڕی بازرگانی راستەوخۆ ئەنجامبدەن لەبری ئەوەی پشت بە دۆلار ببەستن.
وابڕیاربو لویز ئیناسیۆلولا سیلڤا، سەرۆکی بڕازیل بەشداری لە کۆڕبەندەکەدا بکات، بەڵام دوای توشبونی بە هەوکردنی سییەکان ناچاربو سەردانەکەی بۆ چین دوابخات.
چین وازی لە مامەڵەی دۆلار لەگەڵ روسیا و پاکستان و چەند وڵاتێکی تر
بەرپرسان ئاماژەیان بەوەکردوە، بانکی "پیشەسازی و بازرگانی چین" و بانکی "بی بی ئێم" مامەڵەکان ئەنجام دەدەن، لەلایەکی دیکەوە چین وازی لە مامەڵەی دۆلار لەگەڵ روسیا و پاکستان و چەند وڵاتێکی تر هێناوە.
چین یەکێکە لەو وڵاتانهی كه ئابوریهكی بههێزی ههیه و ركابهرێكی سهرسهختی ئهمریكایه
چین گەورەترین هاوبەشی بازرگانی بڕازیلە، لە ساڵی ڕابردودا ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوانیان نزیکەی 150 ملیار دۆلار بوە، هاوکات چین یەکێکە لەو وڵاتانهی كه ئابوریهكی بههێزی ههیه و ركابهرێكی سهرسهختی ئهمریكایه