خهندان-
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یهكێتی لە بەغدا پێشوازی لە رەییان کلدانی، ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی بابلیون کرد و رایگهیاند، نابێت رێگە بدرێت هیچ لایەنێک بڕیار لە چارەنوسی پێکهاتەکان بدات.
بهپێی راگهیهندراوێكی نوسینگهی سهرۆكی یهكێتی نیشتیمانی كوردستان، بافڵ جەلال تاڵەبانی لە بەغدا پێشوازی لە رەییان کلدانی، ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی بابلیون کرد، لە دیدارێکدا رەفعەت عەبدوڵا، بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی ئامادەبو، جەخت لە فراوانکردنی هەماهەنگییەکان و گەشەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان لایەنە سیاسییەکان و هەمو نەتەوە و پێکهاتەکان کرایەوە لەپێناو گەیشتن بە رێککەوتنێکی نیشتمانی و هەنگاونان بە ئاڕاستەی سەقامگیری لە وڵاتدا.
یەكێتیی بەتوندی دژی هەمو هەوڵێک دەوەستێتەوە کە گیانی تەبایی بخاتە مەترسییەوە
چارەنوس و نوێنەرایەتی پێکهاتەکان لە دامەزراوە یاسایی و دەستورییەکاندا تەوەرێکیتری کۆبونەوەکە بوو و لەوبارەیەوە بافڵ جهلال تاڵهبانی وتی، "یەكێتیی بەتوندی دژی هەمو هەوڵێک دەوەستێتەوە کە بیەوێت گیانی تەبایی و پێکەوەژیان بخاتە مەترسییەوە".
نابێت رێگە بدرێت هیچ لایەنێکی سیاسی بڕیار لە چارەنوسی پێکهاتەکان بدات
ئاماژهی بهوهشكرد، "هەمو نەتەوە و پێکهاتەکان لای ئێمە رێزلێگیراون و نابێت رێگە بدرێت هیچ لایەنێکی سیاسی بڕیار لە چارەنوسی ئەوان بدات".