وەزارەتى خوێندنى باڵا ژمارەیەک کۆرسی راهێنانی لە وڵاتى هۆڵندا راگەیاند

03:06 - 30/03/2023

1380جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى فەرمانبەران و مامۆستایان لە سەرجەم زانکۆ حکومى و تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان ئاگادار دەکات، وڵاتى هۆڵندا ژمارەیەک کۆرسى ڕاهێنانى جۆراو جۆر لەسەر ئەرکى حکومەتى هۆڵندا بەناونیشانى (The Shiraka Training Programme) ڕادەگەیەنێت.

بۆ ئەم مەبەستە هەر کەسێک مەرجەکانی بەرنامەکەی تێدا بەرجەستە دەبێت و ئارەزوی بەشداری لە کۆرسەکانی ڕاهێناندا هەیە، دەتوانێت داواکاری لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە پێشکەش بە سەرچاوەی کۆرسەکان بکەن:

کۆرسی راهێنان:
بۆ کۆرسەکانی ڕاهێنان وەزارەتەکەمان هیچ مەرجێکی نیە، بەڵام کاتێک داوای نوسراوی پشتگیری دەکرێت، دەبێت سەرەتا نوسراو لە فەرمانگەکەی خۆى بهێنێت، ئەوکات وەزارەتەکەمان دەتوانێت پشتگیری کاندیدبوونى بکات.
تێبینی: 
- بۆ زیاتر زانیاری تکایە لینکی کۆرسەکان بە وردی بخوێنەوە.

- تکایە بۆ هەر پرسیارێک یان زانیاری زیاتر سەرەتا سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
 
- ئەگەر پێویستی بە پشتگیری وەزارەت هەبێت، وەزارەتەکەمان ئەو کاتە پشتگیری دەکات کە لەلایەن فەرمانگەکەی پێشکەشکار بە فەرمی پشتگیری بکرێت.