خەندان-
روسیا دەستگیرکردنی پەیامنێرێکی رۆژنامەی وۆڵ ستریت-ی بە تۆمەتی "سیخوڕیكردن" راگەیاند، رۆژنامەکەش رەتیدەکاتەوە رۆژنامەنوسەکەیان ئهوكارهی كردبێت.
دەزگای ئاسایشی فیدڕاڵی روسیا دەستگیرکردنی پەیامنێری رۆژنامەی وۆڵ ستریت-ی بەتۆمەتی سیخوڕی راگەیاند، رۆژنامەکەش نیگەرانی زۆری دەربڕی بەرامبەر بە دەستگیرکردنەکەی.
دەستگیرکردنی "ئیڤان غێرشکۆفیج" لە شاری "یکاتێرینبرغ" لە چیای ئۆرال سەیرو سەمەرەیە
ڕۆژنامەکە لەسەر مامەڵەی دەسەڵاتدارانی روسیا لەگەڵ رۆژنامەنوسان ئهمڕۆ پێنجشەممە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، دەستگیرکردنی ئیڤان غێرشکۆفیج-ی تەمەن 31 ساڵان لە شاری "یکاتێرینبرغ" لە چیای ئۆرال سەیرو سەمەرەیە.
رۆژنامەکە، بە توندی تۆمەتەکانی مۆسکۆی بە سیخوڕیکردنی ئەو رۆژنامەنوسە رەتکردەوە
هەروەها رۆژنامەکە، بە توندی تۆمەتەکانی مۆسکۆی بە سیخوڕیکردنی ئەو رۆژنامەنوسە رەتکردەوە و داوای ئازادکردنی دەستبەجێی دەکات.
دەزگای ئاسایشی فیدراڵی رایگەیاندوە، فەرمانی دەستگیرکردنەکە لەسەر ئەو تۆمەتانە هاتوە کە رۆژنامەنوسەکە داوای زانیاری نهێنی دەکات، غیرشکۆفیج فەرمانی ئەمریکای جێبەجێ کردوە بۆ کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر چالاکییەکانی کۆمپانیایەکی سەر بە کۆمپلێکسی "سەربازی و پیشەسازی" روسیا، لەکاتێکدا زانیارییەکان "نهێنییەکی دەوڵەتییە"، بەڵام باسی لە کاتی دەستگیرکردنەکەی نەکردوە.
ئەگەر بە تاوانی سیخوڕیکردن سزا بدرێت، 20 ساڵ زیندانی دەکرێت
ئەو پەیامنێرە ئەگەر بە تاوانی سیخوڕیکردن سزا بدرێت، 20 ساڵ زیندانی دەکرێت، نوسینگەی ئاسایشی فیدراڵی ئاماژەی بەوەکردوه، ئەو رۆژنامەنوسە پێشتر رەزامەندی لە وەزارەتی دەرەوەی روسیای وەرگرتوە بۆ ئەوەی وەک رۆژنامەنوس کار بکات.
ئەو پەیامنێرەی دەستگیرکراوە ئەرکی ڕۆژنامەوانی ئەنجام نادات
هاوکات سەبارەت بە دەستگیرکردنی ئەو رۆژنامەنوسە، ماریا زاخارۆفا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا له پهیامێكدا له رێگهی تێلیگرامهوه،
رایگهیاند، ئەو پەیامنێرەی دەستگیرکراوە بەناوی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ" ئەرکی ڕۆژنامەوانی ئەنجام نادات، بەڵکو ئەو کارانەی ئەو دەیکرد هیچ پەیوەندییەکی بە ڕۆژنامەگەرییەوە نییە.
دەستگیرکردنەکەی دوای ئەوە هات، کە دوایین ڕاپۆرتی لەبارەی مۆسکۆ بوە
دەستگیرکردنەکەی دوای ئەوە هات، کە دوایین ڕاپۆرتی لەبارەی مۆسکۆ بوە کە لە سەرەتای هەفتەی رابردو بڵاوکراوەتەوە، لە راپۆرتەکەدا تیشکی خستوهتەسەر خاوبونەوەی ئابوری روسیا بەهۆی سزاکانی ڕۆژئاواوە، کە لەدوای لەشکرکێشی ڕوسیا بۆ سەر ئۆکرانیا سەپێنرابو.
"غیرشکۆفیتج"، یەکەم پەیامنێری میدیایەکی ئەمریکییە کە لە دوای جەنگی ساردەوە بە تۆمەتی سیخوڕی لە ڕوسیا دەستگیر بکرێت، دەستگیرکردنی ئەو لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی نێوان مۆسکۆ و واشنتن لە دوای هێرشهكانی روسیا بۆ سهر ئۆكرانیا زیاتر بوه.
غێرشکۆفیج كه دایک و باوکی نیشتەجێی ئەمریکان، پێش ئەوەی لە ساڵی 2022 لە رۆژنامە ئەمریکییهكه دەست بە کاربکات، پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی فڕەنسی بوە لە مۆسکۆ، هاوکات پێشوتر لە ڕۆژنامەی ئینگلیزی زمانی "مۆسکۆ تایمز" کاریکردوە.