خه‌ندان-
كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، وه‌كو حكومه‌تی ئه‌مریكا به‌رده‌وام چاویان له‌وه‌یه په‌یوه‌ندیه‌كانیان و وه‌به‌رهێنانیان له هه‌رێمی كوردستان به‌هێز بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا واژۆكردنی رێككه‌وتنامه‌یه‌ك له‌نێوان وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و كۆمپانیایه‌كی ئه‌مریكی راگه‌یه‌ندرا و هه‌ریه‌كه له ئیرڤن هیکس، كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له هه‌ولێر و ئانۆ جه‌وهه‌ر، وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندن پێكه‌وه قسه‌یان كرد.
ئه‌و رێككه‌وتنه گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین زیاتر گواستنه‌وه‌ی گشتی له هه‌رێم رێكبخه‌ین
ئانۆ جه‌وهه‌ر سه‌ره‌تا له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا رایگه‌یاند، "ئه‌و رێككه‌وتنه گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین زیاتر گواستنه‌وه‌ی گشتی له هه‌رێمی كوردستان رێكبخه‌ین، هه‌روه‌ها خزمه‌تی هاوڵاتیان بكه‌ین به تهكنهلۆژیاكردنی بابه‌تی گواستنه‌وه‌ی گشتی كه له رێگه‌ی ئهپڵیكهیشن و به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیایه كه یه‌كێكه له رێنماییه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م".
وه‌كو حكومه‌تی ئه‌مریكا به‌رده‌وام چاومان له‌وه‌یه په‌یوه‌ندیه‌كانمان و وه‌به‌رهێنانمان له هه‌رێمی كوردستان به‌هێز بكه‌ین
لایخۆیه‌وه ئیرڤن هیکس، كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له هه‌ولێر له‌میانی كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا رایگه‌یاند، "ده‌مه‌وێت پیرۆزبایی له وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێم بكه‌م له‌سه‌ر ئه‌م ده‌ستپێشخه‌ریه نایابه كه ده‌بێته ته‌كنه‌لۆژیایه‌كی نوێ و قۆناغێكی نوێ و هه‌لی كار ده‌ڕه‌خسێنێت، ئێمه وه‌كو حكومه‌تی ئه‌مریكا به‌رده‌وام چاومان له‌وه‌یه په‌یوه‌ندیه‌كانمان و وه‌به‌رهێنانمان له هه‌رێمی كوردستان به‌هێز بكه‌ین".
هه‌فته‌ی رابردو شه‌یركردنی راپۆپرتێكی پێگه‌ی فۆرن پۆڵەسی ئەمریكی كه به‌ناونیشانی "ماڵە كارتۆنییەكەی كوردستانی عێراق لەبەردەم روخاندایە" ئاماده‌كرابو، په‌یوه‌ندی نێوان كونسوڵی ئه‌مریكا و به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان تێكچو، به‌هۆكاری تێكچونی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێم و ئه‌مریكا ناوبرا.