خه‌ندان-
بەرپرسێکی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، حکومەتی هەرێم لەگەڵ پێشنیارێکی حکومەتی عێراق بۆ چارەسەرکردنی كێشه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم نیه، چونكه نابێت كۆمپانیای سۆمۆ ده‌سه‌ڵاتی ره‌های به‌سه‌ر نه‌وتی هەرێمی کوردستان هەبێت و هەرێم هیچ دەسەڵاتێکی نەبێت، ئه‌و بابه‌ته "بۆ قه‌واره‌ی هه‌رێم مه‌ترسیداره".
ماڵپەری ئەلمۆنیتەر له‌زاری به‌رپرسێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، "هێشتا ناکۆکی لە نێوان حکومەتی فیدڕاڵی عێراق و حکومەتی هەرێمدا هەیە، بۆیە پێشبینی دەکرێت گفتوگۆکان بەردەوام بن له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان"، كه له 25ی ئه‌م مانگه‌وه راگیراوه.
حكومه‌تی هه‌رێم پێشنیارێكی حكومه‌تی عێراقی له‌باره‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نه‌وتی هه‌رێم ره‌تكردوه‌ته‌وه
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشنیارێكی حكومه‌تی عێراقی له‌باره‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نه‌وتی هه‌رێم ره‌تكردوه‌ته‌وه "ئاماژه‌ی به پێشنیاره‌كه نه‌كردوه" به‌ڵام ده‌ڵێت، "حكومه‌تی هه‌رێم رێگه نادات كه سۆمۆ کۆنتڕۆڵی تەواوەتی داهاتی نەوتی هەرێمی کوردستان بگرێته ده‌ست و هەرێم هیچ دەسەڵاتێکی نەبێت، ئه‌وه بۆ قه‌واره‌ی هه‌رێم مه‌ترسیداره".
به‌شێك له كۆمپانیاكانی نه‌وت به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتیان راگرتوه و هه‌ندێكی دیكه‌یان به‌رهه‌مهێنانیان كه‌مكردوه‌توه
به‌رده‌وامی گفتوگۆكانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عێراق له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌كاتێكدایه كه به‌شێك له كۆمپانیاكانی نه‌وت به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتیان راگرتوه و هه‌ندێكی دیكه‌یان به‌رهه‌مهێنانیان كه‌مكردوه‌توه.
کۆمپانیای DNOی نه‌رویجی دوێنێ له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، دوای چوار ڕۆژ لە راگرتنی هه‌نارده‌ی نەوتی هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی بۆری تورکیا بۆ بەندەری جەیهانی دەریای ناوەڕاست، بە شێوەیەکی کاتی دەستی بە راگرتنی به‌رهه‌مهێنان له کێڵگە نەوتییەکانی لە هەرێمی کوردستان کردوە.
هەنگاوی کشانەوەی کۆمپانیا نەرویجیەکە دوای ئەوە هات کە کۆمپانیای فۆرزا پترۆلیۆم کە بنکەکەی لە کەنەدایە، ڕۆژی دوشەممە ڕایگەیاند، کۆمپانیاكه بەرهەمهێنانی لە هەرێمی کوردستان ڕاگرتوە، هه‌روه‌ها بەپێی بەیاننامەیەکی کۆمپانیای HKN Energy کە بنکەکەی لە ئەمریکایە، هەمان ڕۆژ ڕایگەیاندوە، "لە ماوەی هەفتەیەکدا کارەکانی راده‌گرێت ئەگەر هیچ بڕیارێک نەدرێت".
ئەگەر ڕێککەوتنێکی دیکە له‌نێوان هه‌ردو حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا بێته ئاراوه، دەتوانێت بەردەوام بێت لە کارەکانی
بەڵام كۆمپانیای HKN ڕایگەیاندوە، ئەگەر ڕێککەوتنێکی دیکە له‌نێوان هه‌ردو حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا بێته ئاراوه، دەتوانێت بەردەوام بێت لە کارەکانی.
کۆمپانیای جێنێل ئینێرجی کە بنکەکەی لە بریتانیایە، بەرهەمهێنانی لە هەرێمی کوردستان ڕاگرتوە
هەروەها ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، کۆمپانیای جێنێل ئینێرجی کە بنکەکەی لە بریتانیایە، بەرهەمهێنانی لە هەرێمی کوردستان ڕاگرتوە.
25ی ئەم مانگە ره‌وانه‌كردنی نەوت لە هەرێمەوە بۆ تورکیا ڕاگیرا
ڕاگرتنی نەوت دوای بڕیارێکی ژوری بازرگانی نێودەوڵەتی له پاریس هات، سەبارەت بە دۆسیەکەی لە دژی حکومەتی هەرێم کە بە شێوەیەکی سەربەخۆ نەوت بۆ تورکیا دەنێرێت، ڕۆژی شەممەی ڕابردو، ره‌وانه‌كردنی نەوت لە هەرێمەوە بۆ تورکیا ڕاگیرا، ئەوەش بە چاوەڕوانی ڕێککەوتنی نێوان لایەنەکان، بەڵام هێشتا بڕیارەکەی دادگا ئاشکرا نەکراوە.
ساڵانێکە کۆمپانیاکانی نه‌وت له هەرێمی کوردستان نەوت هەناردەی تورکیا دەکەن و ئەو پرسە لەمێژە خاڵێکی ئازاربەخش بوە لە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ بەغدا، ناکۆکییەکە لە شوباتی 2022 گەرمتر بو، کاتێک دادگای باڵای عێراق بڕیاریدا کە یاسای نەوت و غازی حکومەتی هەرێم لە ساڵی 2007 - بنەمای هەناردەکردنی سەربەخۆی وزەی - نادەستورییە، به‌ڵام حکومەتی هەرێم ئەو بڕیارەی ڕەتکردەوە و گفتوگۆی لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی لەسەر ئەو پرسە دەستپێکرد.
بەشێک لە کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکانی خزمەتگوزاری نەوت لە ساڵی ڕابردودا لەکاتی هەڕەشەی یاسایی لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە هەرێمی کوردستانیان بەجێهێشت.
پێدەچو گفتوگۆکانی نێوان حکومەتی هەرێم و بەغدا تا ده‌رچونی حوكمه‌كه بە باشی بەڕێوەبچێت
پێدەچو گفتوگۆکانی نێوان حکومەتی هەرێم و بەغدا تا ده‌رچونی حوكمه‌كه بە باشی بەڕێوەبچێت، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان متمانەی دەربڕی کە دوای بڕیارەکە بەم نزیکانە کار لەسەر ئەو پرسە دەکرێت.
هەولێر قبوڵ ناکات كۆمپانیای سۆمۆی عێراق دەسەڵاتی تەواوی هەبێت
هێشتا ڕێککەوتن له نێوان هه‌رێم و به‌غدا نەکراوە و بەرپرسێکی حکومەتی هەرێمیش بە ئەلمۆنیتەری راگەیاندوە، هەولێر قبوڵ ناکات كۆمپانیای سۆمۆی عێراق دەسەڵاتی تەواوی هەبێت بەسەر داهاتەکانی هەرێمی کوردستاندا و هه‌رێم هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی نه‌بێت.
هەردو حکومەتی ناوەندی عێراق و هەرێمی کوردستان بەشێکی زۆری داهاتەکانیان پشت بە فرۆشتنی نەوت دەبەستێت، راگرتنی درێژخایەنی هەناردەکردنی نەوت زیان بە ئابوری هەرێم دەگەیەنێت، هەرێمی کوردستانیش هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی عێراق کێشەی ئابوری هەیە وەک هەڵاوسان و خراپی خزمەتگوزاری و نەبونی هەلی کار بەتایبەتی لە ناوچە گوندنشینەکان.