خه‌ندان-
بانکی ناوەندی عێراق ئه‌مڕۆ 238 ملیۆن و 779 هه‌زار دۆلاری خسته‌بازاڕه‌وه، ئه‌و بڕه‌ش به‌راورد به رۆژانی رابردو به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبوه‌ته‌وه، به‌هۆیه‌وه به‌های دۆلاری دابه‌زاند و 100 دۆلار گه‌یشته 152 هه‌زار و 500 دینار.
بانکی ناوەندی عێراق خشته‌ی خستنه‌ڕوی دۆلاری بۆ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بڵاوكرده‌وه، كه تیایدا هاتوه، 238 ملیۆن و 779 هه‌زار و 568 دۆلاری فرۆشت، كه 189 ملیۆن و 379 هه‌زار و 568 دۆلاری به‌شێوه‌ی حه‌واڵه بوه و 49 ملیۆن و 400 هه‌زار دۆلاریش به‌شێوه‌ی نه‌قد بوه.
ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا به‌رده‌وام بێت ورده ورده نرخی دۆلار داده‌به‌زێت
جه‌بار گۆڕان، وته‌بێژی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو له سلێمانی به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، "چه‌ند رۆژێك بانكی ناوه‌ندی رۆژانه زیاتر له 200 ملیۆن دینار ده‌خاته بازاڕه‌وه، ئه‌گه‌ر به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا به‌رده‌وام بێت ورده ورده نرخی دۆلار داده‌به‌زێت و نزیكده‌بێته‌وه له نرخی فه‌رمی له بانكی ناوه‌ندی".
دۆلاره‌كه قۆرخكراوه و هه‌ندێك له بازرگانان نایانه‌وێت به‌های دۆلار داببه‌زێنن
وته‌بێژی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو له سلێمانی رونیشیكرده‌وه، "پێویسته له بازاڕه‌كاندا به‌های 100 دۆلار زیاتر نه‌بێت له 135 هه‌زار دینار، به‌ڵام بابه‌تی فرۆشتنی دۆلار له بانكی ناوه‌ندی گه‌نده‌ڵی تیایدا ده‌كرێت و دۆلاره‌كه قۆرخكراوه و هه‌ندێك له بازرگانان نایانه‌وێت به‌های دۆلار داببه‌زێنن، ئه‌گه‌رنا ئێستا ده‌بو له‌گه‌ڵ بازاڕدا جیاوازییه‌كی زۆر نه‌بێت، ئه‌گه‌ر به به‌رده‌وامی تاوه‌كو دو مانگی دیكه بانكی ناوه‌ندی دۆلار به‌مشێوه‌یه‌ی ئێستا بخاته‌بازاڕه‌وه ئه‌وا 100 دۆلار دێته خوار 140 هه‌زار دینار".