خه‌ندان-
ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی نه‌وتی خاو دابەزینێکی کەمی تۆمارکرد، بەهۆی دابەزینی سەرسوڕهێنەری کۆگاکانی نەوتی خاوی ئەمریکا هاوكات وەبەرهێنەران لە نزیکەوە چاودێری پێشهاتەکانی هەناردەکردنی نەوتی هه‌رێمی کوردستان دەکه‌ن و پێشبینی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ده‌كرێت له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنەران لە هەرێمی کوردستان بەرهەمهێنانیان لە چەند کێڵگەیەکی نەوت راگرتوه یان کەمکردوەتەوە، ئەوەش دوای راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێ بۆ توركیا، دوای بڕیارێكی دادگای نێوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی.
پێدەچێت بە زوترین کات رێککەوتنێکی سیاسی لەسەر نەوتی ھەرێمی کوردستان بکرێت
بەڵام شرۆڤەکارانی سیتی بانك كه (یەکێکه لە گەورەترین بانکەکانی ئەمریکا) ئەمڕۆ پێنجشەممە رایانگەیاند، بەھۆی گۆڕانکارییەکانەوە لە عێراق، پێدەچێت بە زوترین کات رێککەوتنێکی سیاسی لەسەر نەوتی ھەرێمی کوردستان بکرێت و هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێبكاته‌وه.
بەهۆی گۆڕانکارییەکان لە سیاسەتی ناوخۆیی عێراق رەنگە راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم كۆتایی پێبێت
شرۆڤەکارانی سیتی بانك ده‌ڵێن، "بەهۆی گۆڕانکارییەکان لە سیاسەتی ناوخۆیی عێراق ڕەنگە گۆڕانكاری دروستبكه‌ن و راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم كۆتایی پێبێت"، مه‌زنده‌ش ده‌كه‌ن هه‌نارده‌ی نه‌وت له رێگه‌ی بۆرییه‌وه دەتوانێت رۆژانه نزیکەی 200 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا گەشە بکات.
لەلایەکی دیکەوە، دابەزینێکی چاوەڕواننەکراوی کۆگاکانی نەوتی خاو لە ئەمریکا، دابەزینی نرخەکانی سنوردار کرد، هاوردەکردن بۆ نزمترین ئاستی دو ساڵە دابەزی، ئەمەش بە پشتبەستن بە ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکا.
لەماوەی هەفتەی ڕابردودا تا 24ی ئازار، ڕێژەی نەوتی خاو بە ڕێژەی 7.5 ملیۆن بەرمیل دابەزیوە
لەماوەی هەفتەی ڕابردودا تا 24ی ئازار، ڕێژەی نەوتی خاو بە ڕێژەی 7.5 ملیۆن بەرمیل دابەزیوە و گەیشتوەتە 473.7 ملیۆن بەرمیل، لەکاتێکدا پێشبینییەکانی شرۆڤەکاران لە راپرسییەکی رۆیتەرزدا بۆ بەرزبونەوەی 100 هەزار بەرمیل بوە.