خه‌ندان-
بڕیاره ئه‌مڕۆ كۆتایی به دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 2ی 2023 بهێنرێت، به‌ڵام هێشتا هیچ ئاسۆیه‌ك دیارنیه بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ئازار، سه‌رچاوه‌یه‌ك له گه‌نجینه‌كانی سلێمانیش ده‌ڵێت، پێده‌چێت به‌ر له جه‌ژن دابه‌شكردنی موچه ده‌ستپێبكات، به‌ڵام پێناچێت موچه‌ی سه‌رجه‌م شوێنه‌كان دابه‌شبكرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له گه‌نجینه‌كانی پارێزگای سلێمانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به خه‌ندان-ی وت، "به‌پێی خشته‌ی راگه‌یه‌ندراو ئه‌مڕۆ به دابه‌شكردنی موچه‌ی هه‌ریه‌كه له خانه‌نشینی پێشمه‌رگه و سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆتایی به موچه‌ی مانگی 2ی ئه‌مساڵ بهێنرێت، به‌ڵام تائێستا هیچ ئاسۆیه‌ك دیارنیه بۆ دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 3ی 2023".
بۆ موچه‌ی مانگی 3ی ئه‌مساڵ، پێده‌چێت به‌ر له جه‌ژنی ره‌مه‌زان دابه‌شكردنی موچه ده‌ستپێبكات
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌ماوه‌ی رابردودا چه‌ند رۆژێك دوای ته‌واوبونی دابه‌شكردنی موچه ده‌ستده‌كرێت به دابه‌شكردنی موچه‌ی نوێ، بۆ موچه‌ی مانگی 3ی ئه‌مساڵ، پێده‌چێت به‌ر له جه‌ژنی ره‌مه‌زان دابه‌شكردنی موچه ده‌ستپێبكات، به‌ڵام پێناچێت موچه‌ی ته‌واوی شوێنه‌كان دابه‌شبكرێت.
راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم، بۆ موچه‌ی مانگی دواتر كاریگه‌ری به‌رچاوی ده‌بێت
په‌یوه‌ست به بونی كێشه له دابه‌شكردنی موچه به‌هۆی راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ده‌ڵێت، "پێده‌چێت بۆ ئه‌م مانگه 100% كێشه دروستنه‌كات به‌هۆی هاتنی ئه‌و 400 ملیار دیناره‌وه له به‌غداوه بۆ هه‌رێم، به‌ڵام بۆ موچه‌ی مانگی دواتر كاریگه‌ری به‌رچاوی ده‌بێت".
400 ملیار دینارەکە تەنها بۆ موچە هاتوەو بۆ هیچ بابەتێکی تر خەرج ناکرێت
23ی ئه‌م مانگه، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا باسی له‌وه‌كردبو، بڕی ئەو 400 ملیار دینارە لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە بۆ مانگی 11 و 12ی ساڵی 2022 خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان، تەنها بۆ موچە هاتوەو بۆ هیچ بابەتێکی تر خەرج ناکرێت و موچەی مانگی ئازاریش بەبێ کێشە دابەش دەکرێت.
400 ملیار دینارەکە بۆ موچەی مانگی 2ی 2023 خەرجکراوە
وه‌زاره‌ته‌كه به‌ڵام ئاشكرای كردبو كه "بەهۆی دابەزینی داهاتی نەوتەوە کە بۆ موچەی مانگی شوبات تەنها 340 ملیار دینار لە وەزارەتی سامانە سروشتیەکانەوە خراوەتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی و ئابوری لەگەڵ 400 ملیار دینارەکەی بەغدا بۆ موچەی مانگی شوبات تەرخان کراوەو ئەو کورتهێنانەشی دروست بوە لە داهاتی ناوخۆ پڕ دەکرێتەوە، هەروەکوو چۆن پێشتر کراوە"، به‌وه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت كه وه‌زاره‌ته‌كه هیچ بڕه پاره‌یه‌كی له‌به‌رده‌ستدا نامێنێت بۆ موچه‌ی مانگی 3ی 2023.
بەهۆی راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم كه شاده‌ماری ئابوری كوردستانه، پێده‌چێت موچه له‌م مانگه‌وه له دۆخێكی سه‌ختدا دابه‌شبكرێت
هه‌رچه‌نده پێشتر وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاندبو، كه هه‌مو 25ی مانگێك ده‌ست به دابه‌شكردنی موچه ده‌كه‌ن، به‌ڵام زیاتر له ساڵێكه دابه‌شكردنی موچه هه‌فته‌یه‌ك یان زیاتر له‌و واده‌یه دواده‌كه‌وێت، به‌هۆی راگرتنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه له به‌نده‌ری جه‌یهان كه شاده‌ماری ئابوری كوردستانه پێده‌چێت موچه له‌م مانگه‌وه له دۆخێكی سه‌ختدا دابه‌شبكرێت.