خهندان-
وەزارەتی بەرگری سوریا بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلدا کە شوێنەکانی دەوروبەری دیمەشقی کردە ئامانج، دو سەرباز برینداربون.
وەزارەتی بەرگری سوریا لە بەیاننامەیەکدا بڵاویكردهوه، "دوژمنی ئیسرائیل بە ژمارەیەک موشەک لە ئاڕاستەی جۆلانی داگیرکراوی سوریا دەستدرێژییەکی ئاسمانی ئەنجامدا و هەندێک خاڵیان لە دەوروبەری شاری دیمەشق کردە ئامانج".
ئاماژهی بهوهشكردوه، بۆردومانەکە برینداربونی دو سەرباز و هەندێک زیانی ماددی لێکەوتوەتەوە، هاوكات دهڵێت، بەرگرییە ئاسمانییەکانی وڵاتهكه ژمارهیهك موشهكی تێكشكاندوه بهر لهوهی بگهنه ئامانجهكانیان.
ئیسرائیل بە دەگمەن جێبەجێکردنی هێرشەکان لە سوریا پشتڕاست دەکاتەوە
ئیسرائیل بە دەگمەن جێبەجێکردنی هێرشەکان لە سوریا پشتڕاست دەکاتەوە، بەڵام دوپاتیدەکاتەوە کە بەردەوام دەبێت لە ڕوبەڕوبونەوەی هەوڵەکانی ئێران بۆ چەسپاندنی ئامادەیی سەربازی خۆی لە سوریا.
هەفتەی ڕابردو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەلەب لە باکوری سوریا روبهڕوی دوهەمین بۆردومانی ئیسرائیل لە مانگی ئازاردا بوەوە، بەپێی ڕاپۆرتی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، کۆگایەکی چەکی گروپە لایەنگرەکانی تاران کردە ئامانج، ئەوەش وایکرد ئەو دامەزراوە گرنگە بۆ ماوەی دو ڕۆژ لە پێشكهشكردنی خزمەتگوزاری بوهستێت.
بۆردومانێکی هاوشێوە بۆ چەند رۆژێک فڕۆکەخانەکەی لەکارخست
لە حەوتی ئهم مانگهدا، بۆردومانێکی هاوشێوە بۆ چەند رۆژێک فڕۆکەخانەکەی لەکارخست و بەگوێرەی ئەو ڕوانگەی سوری، سێ کەس کوژراون کە یەکێکیان ئەفسەرێکی سورییە.
سوریا لە ساڵی 2011ەوە شاهێدی ململانێیەکی خوێناوییە، کە نزیکەی نیو ملیۆن کەس تیایدا كوژراون و زیانێکی زۆری بە ژێرخانی وڵات گەیاندوە و بوەتە هۆی ئاوارەبونی ملیۆنان کەس لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات.