خهندان-
شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند، ئەمشەو ئەگەری تاوە باران و هەورە بروسکە لە هەندێک ناوچەی باکور و رۆژهەڵاتی هەرێم هەیە، لە رۆژی هەینیەوە شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین ناوچە جیاجیاکانی هەرێم بەبڕی جیاجیا دەگرێتەوە و پلەکانی گەرماش رو لەنزمبونەوە دەکەن، لەرۆژی یەکشەممەی داهاتوشەوە کاریگەری کەشە ساردەکە کەمدەبێتەوە و کەشێکی بەهاری دەگەڕێتەوە.
شاڵاو هیدایەت شارەزای بواری کەشناسی لەڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ خەندان نێردراوە رایگەیاندوە، "ئەمشەو چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە زیاتر بەهۆی هاتنی بڕێک هەور لەهەندێک شوێن ئەگەری تاوە باران و هەورە بروسکە هەیە تاسبەی بەتایبەت لە هەندێک ناوچەی باکور و خۆرهەڵاتی هەرێم".
پێشبینیدەکەین ڕۆژی 31 ی (ئازار/3) تا کاتە جیاوازەکانی ڕۆژی 1ی (نیسان/4)ی 2023 ناوچەجیاوازەکانی هەرێم بکەونەژێر کاریگەری شەپۆلێکی باران و بەفر بارینەوە بەبڕی جیاواز
ئاماژەی بەوەشکردوە، "پێشبینیدەکەین ڕۆژی 31 ی (ئازار/3) تا کاتە جیاوازەکانی ڕۆژی 1ی (نیسان/4)ی 2023 ناوچەجیاوازەکانی هەرێم بکەونەژێر کاریگەری شەپۆلێکی باران و بەفر بارینەوە بەبڕی جیاواز، لەئەنجامی دابەزینی بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری باکور کەبەسەر دەریای ڕەشدا دێتە ناوچەکەو شێی ئەو دەریایە بەپلەی سەرەکی لەگەڵ خۆی دێنێت لەگەڵ هێنانی بڕێکی کەمتر لە شێی دەریای ناوەڕاست، هاوکات لەئەنجامی ڕەخساندنی ئەم دۆخە لەتەواوی ناوچە شاخاویە کوێستانەکانی باکور و خۆرهەڵاتی هەرێم بەسەنتەرەکانیشانەوە ئەگەری بەفربارین دەبێت بەبڕی جیاواز زۆرترین ڕێژەش لەناوچە کوێستانەکانی سنوری بادینان و هەولێر و ئیدارەی ڕاپەرین دەبارێت بەڕێژەی کەمتر سنوری سلێمانی و هەڵەبجە".
پلەکانی گەرما ڕۆژانی هەینی و شەممە لەسەرجەم ناوچەکان بەشێوازی بەرچاو و بەڕێژەی 5-8 پلە نزمدەبنەوە
ئەوەشیخستەڕو، لەزۆربەی ناوچەکان ئەگەری بارانبارین دەبێت لەکاتی جیادا بەبڕی جیاواز و لەگەڵ زیادبونی بای باشوری خۆرئاوا لە هەندێک کاتەکان لەناوچەی جیاجیاو پلەکانی گەرما ڕۆژانی هەینی و شەممە لەسەرجەم ناوچەکان بەشێوازی بەرچاو و بەڕێژەی 5-8 پلە نزمدەبنەوە و چەقی سەرماکەیە، لەڕۆژی یەکشەممەوە بارستە هەوای ساردە جەمسەریەکە لەسەر ناوچەکە لادەچێت و بەوهۆیەوە کاریگەری کەمدەبێتەوە و بۆ ڕۆژانی دواتر بەتایبەتی تۆپەڵە هەوایەکی گەرمی خەماسینی ئەفەریقی ڕودەکاتە ناوچەکەو جێی دەگرێتەوە پلەکانی گەرما لەسەر جەم ناوچەکان بەشێوازی بەرچاو بەرز دەکاتەوە کەشێکی سەقامگیر و تەواو بەهاری دەگەڕێتەوە ناوچەکە"
ئەوەشی رونکردۆتەوە، لەبەرزی هەزار مەتر و بۆ سەرەوە ئەگەری بەفر هەیە تایبەت ناوچە کوێستانەکان و شەختەو بەستن زیاتر کراوایە، ناوچەکانی تر ئەگەر لاوازەو زیاتر بارانی پچڕ دەبێت دور نیە لەهەندێ شوێنی بەرز بۆ خوار هەزار مەتریش بەفرو باران بەتێکەڵی و پەڕوشە دابەزێت بەبڕی کەم و کاتی".