خه‌ندان-
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتوچۆی هه‌رێمی كوردستان له نوسراوێكدا داوا له‌و كه‌سانه ده‌كات كه خاوه‌نی "ئۆتۆمبێلی مه‌لیكه"ن سه‌ردانی سكانه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی پشكنینی ئۆتۆمبێله‌كانیان.
به‌گوێره‌ی نوسراوێك كه واژۆی عه‌بدولقادر عه‌زیز ئیبرایم، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتوچۆی هه‌رێمی كوردستانی له‌سه‌ره، تیایدا هاتوه، "ئاگادار ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ین كه خاوه‌نی ئۆتۆمبێلی توێتا كراون (مه‌لیكه‌ن) كه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی هه‌رێم پشكنینیان بۆكراوه سه‌ردانی سكانه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر بكه‌ن، به‌مه‌به‌ستی پشكنین بۆ ئۆتۆمبێله‌كانیان.
پشكنین بۆ ئۆتۆمبێله‌كان له سبه‌ی 30ی ئازار ده‌ستپێده‌كات
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، پشكنین بۆ ئۆتۆمبێله‌كان له سبه‌ی 30ی ئازار ده‌ستپێده‌كات و تاوه‌كو 30ی 4ی ئه‌مساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌ر هاوڵاتییه‌ك له‌ماوه‌ی دیاریكراودا سه‌ردانی نه‌كرد خۆی به‌رپرسیار ده‌بێت.
چه‌ندین جۆری ئۆتۆمبێل به رێگه‌ی نایاسایی له ده‌روازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراقه‌وه هاوردەکران
له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردودا چه‌ندین جۆری ئۆتۆمبێل به رێگه‌ی نایاسایی له ده‌روازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراقه‌وه هاوردەکران، كه تائێستاش به‌بێ بونی هیچ سه‌ره‌تایه‌ك له شه‌قامه‌كاندا ده‌سوڕێنه‌وه.