درێژترین گەشتی پاس لە جیهاندا بۆ بریتانیا دەستپێدەکات

01:25 - 29/03/2023

3904جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

کۆمپانیای گەشتیاری هیندی "ئەدڤێنچەرز ئۆڤەرلاند" رایگه‌یاند، ئامادەکاری دەکات بۆ دەستپێکردنی گەشتێک بە پاس لە وڵاتی تورکیاوە بۆ  بریتانیا كه‌ ماوەی 56 رۆژ دەخایەنێت و بە نێو 22 وڵاتدا تێپەڕدەبێت.

لە راپۆرتێکی سی ئێن ئێندا هاتوە، کۆمپانیای گەشتیاری هیندی "ئەدڤێنچەرز ئۆڤەرلاند خەریکی  ئامادەکارییە بۆ دەستکردن بە درێژترین گەشت به‌ پاس لە جیهاندا".

 بڕیارە لە مانگی ئابی داهاتودا گەشتەکە دەستپێبکات
ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، بڕیارە لە مانگی ئابی داهاتودا گەشتەکە دەستپێبکات، کە ماوەی گەشتەکە 56 رۆژ دەخایەنێت، لە کاتێکدا پاسەکە دەتوانێت 30 سەرنشین لەخۆبگرێت.
سەرنشینەکان لە شاری ئیستانبوڵی تورکیاوە بەڕێدەکەون
گەشتەکە بەنێو 22 وڵاتدا تێپەڕدەبێت، سەرنشینەکان لە شاری ئیستانبوڵی تورکیاوە بەڕێدەکەون، هاوکات بە وڵاتانی ئەسکەندەنافیا، ئەوروپای ڕۆژهەڵات، ئەوروپای ڕۆژئاوا تێپەڕده‌ێت بۆ شاری لەندەنی پایتەختی بریتانیا.
تێچوی گەشتەکەش بۆ هەر سەرنشینێک 24 هەزار و 300 دۆلارە
تێچوی گەشتەکەش بۆ هەر سەرنشینێک 24 هەزار و 300 دۆلارە، نانی بەیانی و 30 رۆژ نانی نیوەڕۆ و ئێوارە دابین دەکرێت، هەروەها شوێنی نیشتەجێبونیش لە هۆتێلەکاندا لەخۆدەگرێت.

هەرچەندە گەشتکردن بە پاس بۆ ماوەی دو مانگ ڕەنگە بۆ هەندێک کەس سەرنجڕاکێش نەبێت، بەڵام پاسەکە بە "شێوەیەکی تایبەتی" دیزاینکراوە بۆ ئەوەی مەودای دور بە ئاسودەیی ببڕێت".
سەرنشینەکان دەتوانن بە ئاسودەیی لەسەر کورسییەکان درێژ ببن و پشو بده‌ن
سەرنشینەکان دەتوانن بە ئاسودەیی لەسەر کورسییەکان درێژ ببن و پشو بده‌ن، کە شوێنی فراوانی بۆ قاچیان هەیە، هەروەها دەتوانن سود لە دەرچەی "AUX و USB" شوێنی هەڵگرتنی بتڵی شوشە و کوپەکان وەربگرن، هەروەها هەر سەرنشینێک بۆی هەیە دو "جانتای قەبارە گەورە" لەگەڵ خۆیاندا ببەن.

هاوکات پێشبینی دەکرێت لە لەندەنی پایتەختی بریتانیاوە بۆ نیویۆرکی وڵاتی ئەمریکا یەکەمین گەشتی ئەنجام بدرێت.

بیرۆکەی گەشتی پاس بۆ لەندەن وەک بەدیلێک بۆ گەشتە ساڵانەیەکەی "ئەڤێنتۆرز ئۆڤەرلاند" لە ڕێگای گەشتێکەوە بۆ لەندەن بیری لێکرایەوە، کە بەشێکی ئیلهامەکەی لە پاسەکانی "هیپی ترایل" وەرگرتوە، کە لە ساڵانی 1950 و 1960دا بە جیهاندا دەسوڕایەوە.
وابڕیاربو ئەو گەشتە لە ساڵی 2021 دەستپێبکات، بەڵام ئەو ڕێگایە شوێنەکانی وەک میانمار، چین، ڕوسیای لەخۆگرتبو
وابڕیاربو ئەو گەشتە لە ساڵی 2021 دەستپێبکات، بەڵام ئەو ڕێگایە شوێنەکانی وەک میانمار، چین، ڕوسیای لەخۆگرتبو، لە ئێستادا بۆ سەردانکەرانی نێودەوڵەتی بەردەست نییە و ناتوانرێ چاوەڕوان بکرێت ئەنجام بدرێت.

کۆمپانیای "ئەڤێنتۆرز ئۆڤەرلاند" لەلایەن هەریەک لە خاوەنکاران "توشار ئاغاروال و سانجای مەدان" لە ساڵی 2012 دامەزراوە، هەردوکیان چەندین گەشتیان لە "هیندستانەوە بۆ لەندەن" ڕێکخستوە، لەو ماوەیەدا گەشتیاران ئۆتۆمبێلی خۆیان دەهێنا بۆ ئەوەی وەک بەشێک لە کاروانی گەشتەکە گەشت بکەن، هەروەها گەشتەکانیان بۆ ئایسلەندا و ڕوسیا ڕێکخستبو، پێش ئەوەی یەکەمین گەشتی نێوان کیشوەریەکانیان بە پاس دەستپێبکەن.
درێژترین ڕێگای پاس لە جیهاندا لە ئێستادا 6200 کیلۆمه‌تر دەبڕێت
بەگوێرەی کتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەکانی جیهان، درێژترین ڕێگای پاس لە جیهاندا لە ئێستادا 6200 کیلۆمه‌تر دەبڕێت، کە لیما لە پیرۆ و بریۆ دی جانیرۆ لە برازیل دەبەستێتەوە.

بڕیارە گەشتی ئەزمونی پاس بۆ لەندەن لە 7ی ئاب لە ئیستانبوڵه‌وه‌ ده‌ستپێبكات و لە یەکی تشرینی یەکەمدا بگاتە لەندەن، واته‌ 56 رۆژ.