خەندان-
سەرۆکی ئۆکرانیا رایگهیاند، ئەگەر هێزەکانی ئۆکرانیا لە بهخموت شکستیانهێنا ئەوا ناچاردەبن سازش لەگەڵ روسیا بکەن.
ڤۆلۆدۆمیر زلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا به ئاژانسی ئەسۆشییهتد پرێس-ی راگەیاند، ئەگەر هێزەکانی ئۆکرانیا لە بهخموت شکستیانهێنا، ئەوا كیێڤ دەکەوێتە ژێر فشاری زۆری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە، ئەوکاتە ناچاردەبن سازش لەگەڵ روسیا بکەن.
پێشبینی دەکات فشارێکی گەورە بکەوێتە سەر کیێڤ لە ئەگەری شکستی بەرامبەر بە هێزەکانی ڕوسیا لە بەخموت
ئاماژهی بهوهشكرد، سەردانی شوێنە سەربازییەکان لە ئاڕاستەی بهخموت دەکات، پێشبینی دەکات فشارێکی گەورە بکەوێتە سەر کیێڤ لە ئەگەری شکستی بەرامبەر بە هێزەکانی ڕوسیا لە بەخموت، نەک تەنها لەسەر ئاستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، بەڵکو تەنانەت لەسەر ئاستی "خەڵکی ئۆکرانیا"ش.
ئەگەر ئەو شکستە روبدات خەڵکی وڵاتەکەم هەست بە ماندوێتی زۆر دەکات
سهرۆكی ئۆكرانیا ئەوەشی خستوهتەڕو، "ئەگەر ئەو شکستە روبدات خەڵکی وڵاتەکەم هەست بە ماندوێتی زۆر دەکات، واملێدەکەن لەگەڵ روسەکان سازش بکەم بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی ئاشتییانە لەگەڵیان"، بەڵام دهڵێت، هێشتا هەستی بەو فشارە نەکردوە.
هەرشکستێک بەسەر کیێڤدا بێت، دەبێتە هۆی تێکدانی ئیرادەی شەڕکەری هێزەکانی ئۆکرانیا
سەرۆکی ئۆکرانیا دهڵێت، لە ئێستادا هەرشکستێک بەسەر کیێڤدا بێت، دەبێتە هۆی تێکدانی ئیرادەی شەڕکەری هێزەکانی ئۆکرانیا و لاوازیان دەکات.
لێدوانەکانی زلێنسکی دانپێدانانێکی ئاشکرایە کە شکستی شەڕی هێزەکانی لە"بەخموت دەبێتە شکستێک كه تێچوی سیاسی بۆ کیێڤ زیاتره لە شکستێکی پلان بۆدارێژراو.
بهخموت دەکەوێتە باکوری شاری غۆرلۆفکا، کە ناوەندێکی گرنگی گواستنەوەی لۆجستییە بۆ دابینکردنی پێویستییەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە دۆنباس، هاوکات بەگوێرەی دوایین ئامارەکان، هێزەکانی ڕوسیا سەرجەم ئەو ڕێگا قیرتاوکراوەکانیان بڕیوە کە بەرەو ئەو شارە دەچن.