خه‌ندان-
له ئێستادا ده‌رهێنانی پاسپۆرتی عێراق له سه‌رجه‌م پارێزگه‌كان سنورداركراوه و بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتى پاسپۆرتى سلێمانیش ده‌ڵێت، له‌مكاته‌دا پاسپۆرت ته‌نها ده‌درێت به‌و كه‌سانه‌ی كه نه‌خۆشن، یان به به‌ڵگه‌یه‌ك ده‌یسه‌لمێنن كه پێویستیانه به‌ڵام به‌هیچ جۆرێك نادرێت به‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت ببن به خاوه‌نی پاسپۆرت و له ماڵه‌كانیان دایبنێن.
عەمید سالار عەبدوڵا، بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتى پاسپۆڕتى سلێمانى به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، "له‌ماوه‌ی 15 ساڵی رابردودا كێشه‌ی ده‌فته‌ری پاسپۆرت له سه‌رانسه‌ری عێراقدا نه‌بو، به‌ڵام له‌وكاته‌وه‌ی عێراق چو له ئه‌ڵمانیا كارگه‌كه‌ی كڕیه‌وه و له به‌غدا داینا و خۆی ده‌ستیكرد به دروستكردنی ده‌فته‌ری پاسپۆرت ئه‌و كێشه‌یه دروستبو، له كۆتایی مانگی 12ی ساڵی رابردوه‌وه ئه‌و كێشه‌یه دروستبوه له سه‌رانسه‌ری عێراقدا و به‌رهه‌مناهێنرێت و كه ره‌وانه‌ش ده‌كرێت ژماره‌یه‌كی كه‌مه و به‌شی هه‌مو نه‌خۆشخانه‌كان ناكات كه حاڵه‌تی كتوپڕیان هه‌یه".
ئێستا كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی پاسپۆرت له عێراق كه‌وتوه‌ته‌وه كار، بڕیارە لە سێ مانگدا 500 هەزار دانە دروستبکرێت
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئێستا كارگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی پاسپۆرت له عێراق كه‌وتوه‌ته‌وه كار و بڕیاره له‌م سێ مانگه‌دا واتا تاوه‌كو مانگی حوزه‌یران 500 هه‌زار پاسپۆرت به‌رهه‌مبهێنێت به‌مه‌رجێك ئه‌و كارگه‌یه‌ك موادی لێنه‌بڕێت و نه‌شكێت و كێشه‌ی بۆ دروستنه‌بێت، چونكه ئه‌وكاته جارێكی دیكه دواده‌كه‌وێت، به‌ڵام له‌م سێ مانگه‌دا به‌پێی رێككه‌وتن له‌سه‌ر كاغه‌ز ده‌بێت ئه‌و بڕه ده‌فته‌ره پاسپۆرته به‌رهه‌مبهێنرێت.
نزیكه‌ی 11 هه‌زار پاسپۆرت كه كارگه‌كه به‌رهه‌میهێنابو، حكومه‌تی عێراق دابه‌شی كرد بەسەرماندا
بەڕێوەبەرى بەڕێوەبەرایەتى پاسپۆڕتى سلێمانى وتیشی، "له چه‌ند رۆژی رابردودا له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌كانی دیكه‌ی پاسپۆرتی عێراق له به‌غدا بوین و له‌وێ نزیكه‌ی 11 هه‌زار پاسپۆرت كه كارگه‌كه به‌رهه‌میهێنابو، حكومه‌تی عێراق دابه‌شی كرد به‌سه‌ر 19 پارێزگه‌كه و باڵپۆزخانه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، بۆیه به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تیه‌كان ژماره‌یه‌كی كه‌م پاسپۆرتیان به‌ركه‌وتوه".
له‌ماوه‌ی سێ مانگی رابردودا زیاتر له 33 هه‌زار هاوڵاتی مامه‌ڵه‌ی پاسپۆرتیان ته‌واوكردوه
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، له‌ماوه‌ی سێ مانگی رابردودا زیاتر له 33 هه‌زار هاوڵاتی مامه‌ڵه‌ی پاسپۆرتیان ته‌واوكردوه و ته‌نها چاوه‌ڕوانی ده‌فته‌ره‌كه ده‌كات به‌ڵام ئه‌و ژماره‌یه نه‌ك ته‌نها له سلێمانی به‌ڵكو له عێراقیشدا نیه، له تێكڕای عێراقدا 365 هه‌زار هاوڵاتی مامه‌ڵه‌یان ته‌واوكردوه و هیچی نه‌ماوه و ته‌نها چاوه‌ڕوانی ده‌فته‌ره‌كه‌یه".
هه‌ر كه‌سێك به‌ڵگه‌یه‌كی پێبێت كه پێویستی به سه‌فه‌ر بێت، پاسپۆرتیان پێ ده‌درێت
عەمید سالار عەبدوڵا ده‌ڵێت، "ئێستا ده‌ستكراوه‌ترین، پێشتر بۆ نه‌خۆشی ئاسایش نه‌ده‌كرا به‌ڵام بۆ هه‌مو نه‌خۆشێك، بۆ كه‌سێك كه هاوسه‌رگیری كردوه له ده‌ره‌وه یان پاسپۆرتی هه‌یه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، كه‌سێك كه ڤیزای هه‌یه یان بلیتی فڕۆكه‌ی بڕیوه پێی ده‌درێت، كه‌سێك كه خوێندنی هه‌یه یان خول و راهێنان و گه‌شتی عه‌مره‌ی هه‌یه پێیان ده‌درێت، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت ببن به خاوه‌نی پاسپۆرت و له‌ماڵه‌وه دایده‌نێن ئێستا پێیان ناده‌ین چونكه ده‌فته‌ر نیه تاوه‌كو پێیان بده‌ین، له داهاتودا ئه‌و كێشه‌ی چاره‌سه‌ر ده‌بێت، به‌ڵام هه‌ر كه‌سێك به‌ڵگه‌یه‌كی پێبێت كه پێویستی به سه‌فه‌ر بێت پێیان ده‌درێت".