خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکانی فڕەنسا پێدەنێنە قۆناغێکی نوێوە

11:10 - 28/03/2023

1758جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکانی فڕەنسا دژ بە یاسای خانەنشینی ئەو وڵاتە بەردەوامیان هەیە، ڕۆشنایی پەرەسەندنی گرژییەکانیش گفتوگۆی نێوان حکومەتی ئیمانوێل ماکرۆن و سەرۆک کۆماری فڕەنسا و سەندیکاکان گەیشتە بنبەست.

 هێزە ئەمنییەکان بە شێوەیەکی بەرفراوان گازی فرمێسکڕێژیان لە ناوەڕاستی گۆڕەپانەکەدا تەقاندوە

ماڵپەڕی ڕوسیا تودەی بڵاویکردەوە، هێزە ئەمنییەکان بە شێوەیەکی بەرفراوان گازی فرمێسکڕێژیان لە ناوەڕاستی گۆڕەپانەکەدا تەقاندوە بۆ بڵاوەپێکردنی ئەو سەدان خۆپیشاندەرەی کە ماونەتەوە، ئەمڕۆ 55 کەسی دیکە لەخۆپیشاندەران دەستگیرکران.

 13 هەزار هێزی پۆلیس و ئەمنی لەسەرتاسەری فڕەنسا بڵاوەیانپێکراو

بە وتەی جیراڵد دارمانین وەزیری ناوخۆی فڕەنسا، لە دەیەمین ڕۆژی ناڕەزایەتییەکان دژی چاکسازی لە خانەنشینی، 13 هەزار هێزی پۆلیس و هێزی ئەمنی لەسەرتاسەری فڕەنسا بڵاوەیانپێکراوە کە پێنج هەزار و 500 کەسیان لە پاریسن.

لەناو یاساکەدا هاتوە تەمەنی خانەنشینی لە 62 ساڵەوە بۆ 64 ساڵ بەرز بکرێتەوە

ناڕەزایەتییەکان لە دژی ئەو هەموارکردنە زیاتربون کە ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فڕەنسا پێشکەشی کردوە و تێیدا هاتوە تەمەنی خانەنشینی لە 62 ساڵەوە بۆ 64 ساڵ بەرز بکرێتەوە، لەو کاتەوەی حکومەت بەبێ دەنگدان لە ئەنجومەنی گشتی دەقی یاساکەی پەسەند کردوە، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیەکان زۆربەی ناوچەکانی ئەو وڵاتەی گرتەوە.

لە 7ی ئەم مانگەدا، هەزاران کەس بەشدارییان لە مانگرتن و ناڕەزایەتییەکان لە سەرانسەری فڕەنسا کرد وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە پڕۆژەی هەموارکردنەوەی سیستەمی خانەنشینی، هەروەها جوڵەی گواستنەوە لە سەرەتای مانگەکەدا لە میترۆی پاریسی پایتەختی فڕەنسا بو راگیرا.

سەندیکاکان داوای کرد، ئێوارەی سێشەممە، مانگرتن و خۆپیشاندانەکان لە ڕۆژی پێنجشەممە 6ی (نیسان/4)، لە سەرتاسەری وڵاتدا دەستپێبکەن.

نیشانەکردن

فڕه‌نسا