تورکیا: لەدادگاکەی پاریس عێراق پابەندکراوە قەرەبومان بکاتەوە

07:11 - 28/03/2023

9750جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

وەزارەتی وزەی تورکیا ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، ژوری بازرگانی نێودەوڵەتی لە دادگای پاریس، لە کۆی پێنج لە داواکارییەکانی عێراق چواریانی رەتکردۆتەوە، زۆرینەی داواکارییەکانی تورکیا لە دۆسیەیەکی ناوبژیوانی درێژخایەندا قبوڵکردوە.

بەگوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، وەزارەتی وزەی تورکیا بێ ئەوەی بڕی قەرەبوەکە ئاشکرا بکات باسی لەوەکردوە، "ژوری بازرگانی نێودەوڵەتی فەرمانی بە عێراق کردوە قەرەبوی تورکیا بداتەوە".

دادگاکەی پاریس، لەکۆی پێنج داواکاری عێراق، چوار داواکاری رەتکردۆتەوە

ئەوەشی ئاشکراکردوە، دادگاکەی پاریس، لەکۆی پێنج داواکاری عێراق، چوار داواکاری رەتکردۆتەوە و لەبەرژەوەندی تورکیا بڕیاریداوە.

ڕۆژی شەممەی رابردو، ڕۆیتەرز لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە ژوری بازرگانی نێودەوڵەتی رۆژی 23ی (ئادار/3)ی 2023  لە دۆسیەی ناوبژیوانی دژی ئەنقەرە بڕیاری لە بەرژەوەندی عێراق دەرکرد، دوابەدوای بڕیارەکەش هەناردەکردنی نەوتی خاوی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا ڕاگیرا

بەگوێرەی نوسراوێکی نوسینگەی بارکردنی نەوتی عێراقی لە بەندەری جەیهان-تورکیا کە واژۆی عەلی باقی ساقی بەڕێوەبەری نوسینگەی بارکردنی نەوتی عێراقی لەسەرە و ئاڕاستەی بەرپرسانی بەشی جوڵەو هەناردەکردنی نەوت کراوە تێیدا هاتوە، لە رۆژی شەممە 25ی (ئازار/3)ی 2023 لە کاتژمێر 12:35 خولەکەوە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لە لایەن تورکیاوە لە وێستەگەکانی (PS3) راگیراوە.

نیشانەکردن

تورکیا