چیرۆكێكی سه‌رنجڕاكێش؛ لافاو چوه‌نێو ماڵێك و 960 ملیۆن دینار دۆزرایه‌وه‌

12:22 - 28/03/2023

30152جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

لە ماڵێکدا لە بەغدای پایتەخت لەکاتی بارانباریندا بڕی 960 ملیۆن دیناری عێراقی لەناو ماڵێکدا دۆزرایەوە، پیاوی ماڵەکەش رایگەیاند، "ئەو پارەیە هی باوکی راحمەتیمە وەبەرهێنانی کردوە بە شاراوەیی".

سەرەڕای دڵخۆشبونی زۆرێک لە هاوڵاتیان بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە لە ماوەی ڕابردودا، لەگەڵ ئەوەشدا بارانەکە بوەهۆی دڵخۆشبونی خێزانێکی هەژار بە رادەیەکی زۆر بە شێوەیەک دڵخۆشیان گەشت بە ئاسمان، کاتێک شتێکی سەیر لەنێو ماڵەکەیاندا ئاشکرابو کە هەرگیز چاوەڕوانیان نەکردبو.
 
ئەوەی ئێستا باسی لێدەکەین شتێکی خەیاڵی نییە یان چیرۆکی زنجیرە درامایەک نیە  گوزارشت لە ئیلهامی خەیاڵی نوسەری درامایەک بکات، بەڵکو ئەوە راستییە و لە ماڵێک لە سوچێکی شاری بەغدا لە کاتی بارانبارینەکەدا رویداوە.

لە شەوێکی پڕ لە باراناویدا، باران لە سەربانی ماڵێکی هەژارەوە دزە دەکاتە نێو ماڵەکەیانەوە
لە شەوێکی پڕ لە باراناویدا، باران لە سەربانی ماڵێکی هەژارەوە دزە دەکاتە نێو ماڵەکەیانەوە، لە نێوان توڕەیی و نەبونی و دۆخی هەژاریی، پیاوەکان بەردەوام بون لە هەوڵدان بۆ دورخستنەوەی شتەکانی ناو ماڵەکە لەو شوێنانەی کە ئاو دزەیکردبوە ناو ماڵەکەیان. 
لە نێو ماڵەکەدا سندوقێکی کۆنی زۆر قورسیان دۆزییەوە
لە نێو ماڵەکەدا سندوقێکی کۆنی زۆر قورسیان دۆزییەوە، پێشتر کەسی تێبینی نەکردبو کەشتێکی لەوشێوە لەنێو ئەو ماڵەدا هەبێت، بوەجێی سەرسوڕمان بۆیان، دوای ئەوەی هەوڵی کردنەوەی سندوقەکەیان داو شکستیان هێنا، بۆیە بڕیاریاندا قوفڵەکەی بشکێنن و ئەوەی لەناویدابێت بەتاڵی بکەنەوە بۆ ئەوەی بتوانن هەڵیبگرن و بیگوازنەوە بۆ شوێنێکی دیکە، بەڵام ناچاربون سندوقەکە بشکێنن، بەڵام ئەوەی بینییان چاوەڕوان نەکراوبو کە زیاتر لە 960 ملیۆن دیناری عێراقی لەناو سندوقەکەدا بو.
پاره‌كه‌ هەموی 25 هەزاری دیناری عێراقی بو، کەسیان پێشبینیان نەکردبو
پاره‌كه‌ هەموی 25 هەزاری دیناری عێراقی بو، کەسیان پێشبینیان نەکردبو، جگە لەوەی کە تەنها لە چیرۆکە خەیاڵییەکانی وەک عەلائەدین و عەلی بابا نەبێت، هەمویان سەرسام ببون و سەیری سندوقەکەیان دەکرد، تەنانەت بارانەکەشیان لەبیرکردبو.
هێشتا شۆکم، ئەم هەمو پارەیە لەبەردەممدا دەبینم له‌كاتێكدا لە ماڵێکدا دەژین خەریکە دەڕوخێت 
یەکێک لەدانیشتوانی ئەو خانوە کە ناوی ئەحمەدی تەمەن 42 ساڵە، دەڵێت، "من هێشتا شۆکم، ئەم هەمو پارەیە لەبەردەممدا دەبینم له‌كاتێكدا لە ماڵێکدا دەژین خەریکە دەڕوخێت و پاره‌ی چاککردنەوەیشمان نییە، لە کاتێکدا ئەو هەمو پارەیەشمان هەیە".
زانیمان ئەو پارەیە دەگەڕێتەوە بۆ باوکم ساڵێک پێش ئێستا کۆچی دوایکرد، هەمیشە شاراوەو بە قەناعەت بو سەرەڕای ئەو دۆخە خراپەمان
ئەحمەد ئاماژەی بەوەکرد، "دوای شۆکبون دەستمان کرد بە بیرکردنەوە لەوەی کە ئه‌م پاره‌یه‌ لە کوێوە هاتوە؟ خاوەنەکەی کێیە؟ زانیمان ئەو پارەیە دەگەڕێتەوە بۆ باوکم ساڵێک پێش ئێستا کۆچی دوایکرد، هەمیشە شاراوەو بە قەناعەت بو سەرەڕای ئەو دۆخە خراپەمان، بەڵام چۆن توانیویەتی ئەو هەمو پارەیەی دەست بکەوێت؟ ئەمە زۆر کاتی بردین تا راستییەکەمان زانی لەرێگەی هاوڕێیەکییەوە".
باوکم سێ ساڵ پێش مردنی 500 دۆلار وەبەرهێنانی کرد و قازانجی بۆ هاتەوە
ئەحمەد درێژەی بە باسەکەی داو وتی، "باوکم سێ ساڵ پێش مردنی لە بازاڕی دراو کۆمپانیایەکی وەبەرهێنانی ناسی، 500 دۆلار وەبەرهێنانی لەگەڵ کرد و قازانجی بۆ هاتەوە، دوای ئەوەی بۆ ماوەی دو ساڵ پارەکەی لە وەبەرهێناندا مایەوە، رەتیکردەوە هیچ بڕەپارەیەک بکشێنێتەوە، دواتر مانگانە دەچوە ئۆفیسی ئاڵوگۆڕی دراو قازانجەکەی رادەکێشایەوە و دەیکردە ناو ئەو سندوقەی کە قفڵ و شاراوە بو".
لە هەفتەیەکدا زیاتر لە هەزار دۆلاری قازانج کردوە، بەڵام ئەوەی بەدەستی هێناوە وەک وەبەرهێنانەکەی باوکم دو هێندەی نەکردوە
هاوکات رونیکردەوە، بە گوێرەی ئەوەی هاوڕێکەی پێی ڕاگەیاندون، هەروەها ئەویش لەگەڵ کۆمپانیاکەدا وەبەرهێنانی کردوە، "لە هەفتەیەکدا زیاتر لە هەزار دۆلاری قازانج کردوە، بەڵام ئەوەی بەدەستی هێناوە وەک وەبەرهێنانەکەی باوکم دو هێندەی نەکردوە، بۆ ماوەی دو ساڵ باوکم رەتیکردوه‌تەوە قازانجەکانی بکێشێنتەوە تا  ئەوکاتەی سەرمایەکەی زۆر بەرزبوەتەوە"، لەگەڵ ئەوەشدا هاوڕێکەی ئاماژەی بەوەکردوە، کە "باوکی هەمیشە نکۆڵی لەوەکردوە قانجی کردوە، پێی وتوە کشاومەتەوە لە وەبەرهێنانەکە تاوەکو نەزانێت ئەو بڕە زۆرە قازانجی کردوە".
دڵنیا بوینەوە باوکم لەرێگەی کۆمپانیاکەوە کە بەرهەمهێنانی لێکردوە
ئەحمەد دەشڵێت، "ئێمە گومانمان لە قسەی هاوڕێكه‌ی باوکم هەبو، بەڵام دڵنیا بوینەوە باوکم لەرێگەی  کۆمپانیاکەوە کە بەرهەمهێنانی لێکردوە، دوای ئەوەی بەڵگەکانمان بۆ بردن کە ئێمە میراتگرین، ئەوکاتەی تۆماری قازانجەکەیمان بینی زیاتر شۆک بوین".

ئەحمەد باسی له‌وه‌شكردوه‌، "دەرکەوت باوکم خەریکی شاردنەوەی وەبەرهێنانەکەی بوە، بۆ ئەوەی خۆی نەخاتە ناو بازنەی گومان و چاوی ناسراو و دراوسێکانییەوە، هەرچەندە وەبەرهێنانەکە یاساییە و لەلایەن چەند دەسەڵاتێکی فەرمییەوە بەڵگەی لەسەرە، بەتایبەتی لەم دواییانەدا وەبەرهێنان لە عێراقدا بوەتە زۆر شتێکی باو".

نیشانەکردن

عێراق