خەندان-
گڕیگۆڕی گاڵیگن، باڵیۆزی كه‌نه‌دا له عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ خەندان، رایگه‌یاند، یه‌كێك له كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانه، "ئه‌وه‌ش ئێمه‌ی نیگه‌رانكردوه به‌تایبه‌ت له روی دیموكراسی و چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانی ئێستاوه، كه واده‌كات پرسیار له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی دیموكرسی دروست ببێت و بڵێین ئه‌م درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌یه تا كوێ ده‌خایه‌نێت؟"، ده‌شڵێت، "دۆسیه‌ی نه‌وتی هه‌رێم و به‌غدا ناشه‌فافه".
گڕیگۆڕی گاڵیگن له‌میانی بەشداریکردنی لە دیداری سلێمانی کە رۆژانی 15 و 16 ئەم مانگە بەڕێوەچو، لە چاوپێکەوتنێکدا كه رۆژنامه‌نوس هه‌ڤاڵ محه‌مه‌د لەگەڵیدا سازیکردوە، رایگه‌یاند، "له ماوه‌ی ئاڵه‌نگاری و كێشه‌كان كه روبه‌ڕوی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بونه‌ته‌وه، له‌و بڕوایه‌دام كه‌نه‌دا هه‌نگاوی جددیی و جیاوازی ناوه له پێناو به‌لاخستنی ئه‌و كێشانه‌ی كه لێره ده‌گوزه‌رێن، وڵاته‌كه‌مان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام و له ئێستاشدا پاڵپشتییه مرۆیی و چالاكی چالاكوانان و چاره‌سه‌ری كێشه نێوخۆیی و ئابورییه‌كان بوه له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، هه‌نگاوی جددی و چڕمان ناوه له‌پێناو ئه‌وه‌ی كچان و ژنان ده‌ستی كارایان هه‌بێت له به‌ڕێوه‌بردنی ئابوریانه له عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش به‌هه‌مان شێوه".
بنكه‌ی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌مان هه‌یه كه بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش لێره بوین
ئاماژەی بەوەشکرد، په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان هه‌یه و ئۆفیسی تایبه‌تی وڵاته‌كه‌ی له هه‌ولێر هه‌یه و په‌یوه‌ندیه‌كی به‌رده‌وامی هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، وتی، "لێره بنكه‌ی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌مان هه‌یه كه بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعش لێره بوین، هه‌روه‌ها كاری هاوبه‌ش و پاڵپشتی مرۆیی زۆر باشمان لێره به ئه‌نجام گه‌یاندوه، هه‌روه‌ها كاری جددییمان له‌سه‌ر كۆكردنه‌وه‌ی خاكه مین رێژكراوه‌كان به ئه‌نجام گه‌یاندوه و سوپاسی هه‌نگاوه جدییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش له پێناو تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قه‌یرانانه‌ی ئێستا ده‌كه‌ین".
ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌مان كاری له‌سه‌ر ده‌كات ئه‌وه‌یه كه رێز له كه‌مینه و پێكهاته جیاجیاكانی ئه‌م وڵاته بگیرێت
باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق وتیشی، "ئه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌مان كاری له‌سه‌ر ده‌كات ئه‌وه‌یه كه رێز له كه‌مینه و پێكهاته جیاجیاكانی ئه‌م وڵاته بگیرێت و ته‌واوی مافه‌كانی كوردیش وه‌ك پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كی ئه‌م وڵاته رێزلێگیراوبێت به باتایبه‌ت له نێوان وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست".
هه‌رێمی كوردستانیش هاوشێوه‌ی عێراق له ئاڵه‌نگاری بێبه‌ش نه‌بوه به‌تایبه‌تی له‌ڕوی شه‌فافیه‌ت و بودجه‌وه
رونیشیکردەوە، "چه‌ندین ساڵه بارودۆخی عێراق له ئاستێكی دژواردایه و روبه‌ڕوی ئاڵه‌نگاری زۆر بوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها هه‌رێمی كوردستانیش هاوشێوه‌ی عێراق له‌م ئاڵه‌نگاریانه بێبه‌ش نه‌بوه به‌تایبه‌تی له‌ڕوی شه‌فافیه‌ت و بودجه‌وه، هه‌روه‌ها حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عێراق پشتیان به سه‌رچاوه‌ی نه‌وت به‌ستوه، ئه‌وه‌ش هۆكارێكه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ردولا روبه‌ڕوی كێشه ببنه‌وه كاتێك گۆڕانكاری له نرخه‌كاندا رودەدات".
هه‌ردو حكومه‌ت سیاسه‌تێكی نه‌وتیان جێبه‌جێكردوه كه دوره له شه‌فافیه‌ته‌وه
باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق وتیشی، "هه‌ردو حكومه‌ت سیاسه‌تێكی نه‌وتیان جێبه‌جێكردوه كه دوره له شه‌فافیه‌ته‌وه، بۆیه له‌و بڕوایه‌دام به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش روبه‌ڕوی قه‌یران بوه‌ته‌وه به‌هۆی ئه‌و نا شه‌فافیه‌ته‌ی كه له گواستنه‌وه‌ی نه‌وت و بڕی پاره و بودجه‌وه بونی هه‌یه، بۆیه له‌و بڕوایه‌دام چاره‌سه‌ركردنی شافافیه‌ت هۆكارێكی دیكه و پاڵپشتیكار ده‌بێت له پێناو ئه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه باشتر بكرێت".
كێشه‌یه‌كی دیكه له هه‌رێم بونی هه‌یه ئه‌ویش كێشه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانه
پەیوەست بە کێشەی هەڵبژاردن و درێژکردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی کوردستان، باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق وتی، "كێشه‌یه‌كی دیكه له هه‌رێمی كوردستان بونی هه‌یه ئه‌ویش كێشه‌ی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ته‌مه‌نی په‌رله‌مانه، ئه‌مه‌ش ئێمه‌ی نیگه‌رانكردوه به‌تایبه‌ت له روی دموكراسی و چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانی ئێستاوه، ئه‌وه‌ش واده‌كات پرسیار له‌سه‌ر پڕۆسه‌ی دیموكرسی دروست ببێت و بڵێین ئه‌م درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌یه تا كوێ ده‌خایه‌نێت؟".
دڵنیاین له‌وه‌ی كه هه‌ردو حكومه‌ت هه‌نگاوێكی جدییان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م قه‌یرانه ناوه
لەبارەی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، گڕیگۆڕی گاڵیگن وتی، "دڵنیاین له‌وه‌ی كه هه‌ردو حكومه‌ت هه‌نگاوێكی جدییان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م قه‌یرانه ناوه و هه‌روه‌ها نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانیش هه‌وڵی ته‌واوی داوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له یه‌كێتی نیشتیمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كۆببێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كێشانه به‌لایه‌كدا بخرێن و یاسای ده‌نگدان هه‌موار بكرێته‌وه و پڕۆسه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی جدییانه‌تر به‌ڕێوه بچێت".
چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی بودجه‌ش به‌ره‌وپێشچونی باشی به‌خۆیه‌وه بینیوه
ئەوەشی خستەڕو، "ئێمه هه‌نگاوی ئه‌رێنیانه ده‌بینین، هه‌روه‌ها له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه په‌یوه‌ندی و گفتوگۆكانی نێوان به‌ڕێز سودانی و به‌ڕێز نێچیرڤان و به‌ڕێز مه‌سرور بارزانی به‌ره‌وپێشچونی زۆرباشیان بینیوه له پێناو ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه كار بۆ به‌هێزكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان بكرێت، له‌و بڕوایه‌شدام تێپه‌ڕاندنی بودجه‌ی گشتی له په‌رله‌ماندا هه‌نگاوێكی پاڵپشتی كار ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیایی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كانی ئێستا دروستبكات، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی بودجه‌ش به‌ره‌وپێشچونی باشی به‌خۆیه‌وه بینیوه، هه‌ر ئه‌و كاته‌ی كه دڵنیایی له‌سه‌ر بودجه‌ش بونی هه‌بو ئه‌وا كێشه‌كان خۆیان رێچكه‌ی چاره‌سه‌ر ده‌گرنه به‌ر و له‌ئێستاشدا یاسای كاركردن له‌سه‌ر بابه‌تی نه‌وت و غاز پرسیاری جدییانه‌تری له‌سه‌ره".
هه‌مو لایه‌ك زۆر ئه‌رێنیانه له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌ڕوانن
باڵیۆزی کەنەدا لە عێراق دەڵێت، "ئه‌وه‌ی گرنگه و تێبینی ده‌كرێت ئه‌وه‌یه كه هه‌مو لایه‌ك زۆر ئه‌رێنیانه له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌ڕوانن سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی پێنج مانگه ده‌ست به‌كاربوه، به‌ڵام هیوایه‌كی زۆری له‌سه‌ر هه‌ڵچنراوه و هه‌روه‌ها دانانی ستراتیژیه‌ك له پێناو سیاسه‌تی غاز و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و بابه‌تانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌و بابه‌ته‌وه ده‌بێته هه‌نگاوێكی زۆر چاره‌سه‌ر ئامێز له پێناو به‌ره‌و پێشبردنی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عێراق و هه‌رێمی كوردستان".