فینلاند هەنگاوە گرنگەکە دەنێت

04:55 - 23/03/2023

3108جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

سەولی نینیستۆ سەرۆکی فینلاند ئەمڕۆ پێنجشەممە لە کۆبونەوەی حکومەتی ئەو وڵاتەدا یاساکانی پەیوەستبونی وڵاتەکەی بۆ ناتۆ واژۆکرد، ئەمەش وەک یەکەم هەنگاوی نوێی ئەو وڵاتە بۆ ئەندامبون لە هاوپەمانی باکوری ئەتڵەسی "ناتۆ" دێت.

سەولی نینیستۆ واژۆکردنی یاساکانی پەیوەست بە ئەندامبونمان لە ناتۆ دوا خاڵ بو لە پەسەندکردنی هەمو بەڵگەنامە پێویستەکان لەسەر ئاستی نیشتمانی، بەو پێیەی سەرۆک کۆماریش پێشنیاری حکومەتی پەسەند کرد بۆ پەیماننامەی پەیوەستبون بە ناتۆ و لەئێستاشدا چۆتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ڕێککەوتنەکە لەسەر پێگەی ڕێکخراوی "ناتۆ" و نوێنەرانی نیشتمانی و کارمەندانی نێودەوڵەتی بونی هەیە

ئەوەشیخستەڕو، ڕێککەوتنەکە لەسەر پێگەی ڕێکخراوی "ناتۆ" و نوێنەرانی نیشتمانی و کارمەندانی نێودەوڵەتی بونی هەیە، فینلاندیش پابەندی تەواوی رێکەوتنەکە دەبێت و ئەوەش بەیاسا سەلمێندراوە.

داواکارییەکەی هێڵسنکی بۆ پەیوەستبون بە ناتۆ لەلایەن 28 وڵاتەوە لە کۆی 30 وڵات پەسەندکرا

بەم شێوەیە داواکارییەکەی هێڵسنکی بۆ پەیوەستبون بە ناتۆ لەلایەن 28 وڵاتەوە لە کۆی 30 وڵات پەسەندکرا، جگە لە هەنگاریا و تورکیا، بڕیاریشە فینلاند ببێت بە ئەندامێکی تەواوی هاوپەیمانییەکە کاتێک ئەم دو وڵاتە رازی بون.

مەرجی سەرەکی تورکیا بۆ نیشاندانی رەزامەندی لەسەر ئەندامبونی فینلاند لە ناتۆ، رادەستکردنی ئەو کەسانەیە کە لەلایەن تورکیاوە فەرمانی دەستگیرکردنیان هەیە و بەتیرۆر تۆمەتبارکراون، هەروەها یەکێکی دیکەش لە مەرجەکان رێگریکردنە لەهەر چالاکی و جوڵانەوەیەکی دژ بە تورکیا.

نیشانەکردن

فینلاند ناتۆ