خه‌ندان-
د. بیلال وه‌هاب، لێكۆڵه‌ر له په‌یمانگه‌ی واشنتن بۆ سیاسەتی رۆژهەڵاتی نزیک له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ خه‌ندان، رایگه‌یاند، رۆژ به رۆژ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان "به‌ره‌و دواوه ده‌چێت" بۆیه ئاڕاسته‌كه "باش نیه"، ده‌شڵێت، "هه‌رێمی كوردستان پێویستی به پێداچونه‌وه‌یه‌كی جددی هه‌یه كه نه‌وت وه‌كو ئامڕازێكی ئابوری به ئامانجێكی ئابوری به‌كاریبهێنێت نه‌ك به ئامانجێكی جیۆسیاسی".
د. بیلال وه‌هاب له‌میانی بەشداریکردنی لە دیداری سلێمانی، لە چاوپێکەوتنێکدا كه رۆژنامه‌نوس هه‌ڤاڵ محه‌مه‌د لەگەڵیدا سازیکردوە، له‌باره‌ی ده‌رچواندنی یاسای نه‌وت و غاز له عێراق كه هه‌رێم و به‌غدا گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كه‌ن، رایگه‌یاند، "تائێستا كێشه‌كان رونن كه له‌سه‌ر چین و له‌سه‌ر موڵكییه‌ته، ره‌ئی جیاواز هه‌یه، به‌غدا ده‌یه‌وێت مه‌ركه‌زی بێت و هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت زۆر لامه‌ركه‌زی بێت و ده‌ستوریش ده‌ڵێت فیدڕاڵی بێت، خوێندنه‌وه‌ی به‌غدا به هه‌وا و ئاره‌زوی خۆیه‌تی و هه‌رێمیش به‌هه‌مان شێوه، به‌ڵام ئێستا واقعێكی تازه دروستبوه و هه‌رێمی كوردستان كه سیاسه‌تی نه‌وتی وه‌كو ئامڕازێكی جیۆپۆله‌تیكی به‌كارهێناوه به‌هۆی پڕۆسه‌ی ریفراندۆم و ده‌رئه‌نجامی ریفراندۆمه‌وه ده‌ركه‌وتوه له‌ڕوی جیۆپۆله‌تیكیه‌وه نه‌وت ئه‌وه‌ت بۆ ناكات كه تۆ ده‌ته‌وێت و سه‌ربه‌خۆیت بۆ په‌یدا ناكات".
هه‌رێم له‌روی داراییه‌وه زه‌ره‌رێكی زۆر ده‌كات كه راسته‌وخۆ و سه‌ربه‌خۆ ئیداره‌ی نه‌وت ده‌كات
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌رێمی كوردستان له‌روی داراییه‌وه زه‌ره‌رێكی زۆر ده‌كات كه راسته‌وخۆ و سه‌ربه‌خۆ ئیداره‌ی نه‌وت ده‌كات، له‌كاتێكدا كه‌وا به‌غدا دژیه‌تی، بۆیه ده‌بێت جۆرێك له چاكسازی و پێكهاتن له‌گه‌ڵ به‌غدا هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م فشاره‌كانی به‌غدا فشاری سیاسی، دارایی و میلیشیاكانیش كه‌مببێته‌وه، بۆیه هیواراره یاسای نه‌وت و گاز ئه‌و كێشانه‌ی كه هه‌ن چاره‌سه‌ر بكات.
هه‌رێم ئێستاش موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و شایسته داراییه‌كانی كۆمپانیاكانی نه‌وتی له‌كاتی خۆیدا پێ‌نادرێت
د. بیلال وه‌هاب باسی له‌وه‌شكرد، "هه‌رێمی كوردستان ئێستا دۆخی زۆر باش نیه، زیاتر له 30 ملیار دینار قه‌رزاره و ئێستاش موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی له‌كاتی خۆیدا پێ‌نادرێت، ئێستاش شایسته داراییه‌كانی كۆمپانیاكانی نه‌وتی له‌كاتی خۆیدا پێ‌نادرێت، رۆژ به رۆژیش به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و دواوه ده‌چێت بۆیه ئاڕاسته‌كه باش نیه سه‌ره‌ڕای ئه‌و كێشانه‌ی له هه‌رێم هه‌یه، به‌ڕای من هه‌رێمی كوردستان پێویستی به پێداچونه‌وه‌یه‌كی جددی هه‌یه كه نه‌وت وه‌كو ئامڕازێكی ئابوری به ئامانجێكی ئابوری به‌كاریبهێنین نه‌ك به ئامانجێكی جیۆسیاسی".
یان ئه‌وه‌یه كه سیاسه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی نه‌وتی هەبێت یان لەگەڵ به‌غدا رێکبکەوێت
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "هه‌رێمی كوردستان بژارده‌كانی به‌رده‌می وازحن یان ئه‌وه‌یه كه سیاسه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی نه‌وتی هه‌یه كه‌وا سه‌ركه‌وتوه و منه‌تت به به‌غدا نیه یان ئه‌گه‌ر وانیه ده‌چیت له‌گه‌ڵ به‌غدا رێككه‌وتن ده‌كه‌ین، به‌ڵام هه‌رێم هیچیان نیه و سیاسه‌تی ناوخۆیی رۆژ به رۆژ پاشه‌كشه ده‌كات،
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆیته‌رز، به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان به‌رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌مده‌كات، چونكه كاتێك حكومه‌تی هه‌رێم شایسته‌ی كۆمپانیاكان ناده‌ن كۆمپانیاكان وه‌به‌رهێنان ناكه‌ن له كێڵگه‌ی تازه، بۆیه به‌رچاوناڕونی كۆمپانیاكان كێشه دروستده‌كات".
واشنتن هه‌رێمی كوردستان به گرنگی ده‌بینێت به‌تایبه‌تی ئێستا زۆر گرنگی به دۆسیه‌ی غاز ده‌دات
په‌یوه‌ست به رای كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌تایبه‌تی واشنتن، له‌باره‌ی سیاسه‌تی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، د. بیلال وه‌هاب رونكرده‌وه، "واشنتن هه‌رێمی كوردستان به گرنگی ده‌بینێت به‌تایبه‌تی ئێستا زۆر گرنگی به دۆسیه‌ی غاز ده‌دات، له‌به‌رچه‌ند هۆكارێك غاز گرنگیه‌كی تایبه‌تتری هه‌یه له نه‌وت، یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه كه ئێران گه‌مارۆی له‌سه‌ره و عێراق له ئێرانه‌وه غاز ده‌كڕێت بۆیه ده‌یه‌وێت عێراق غازی خۆی هه‌بێت و ئێرانی نه‌كڕێت، ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت عێراق و هه‌رێم له‌سه‌ر غاز رێككه‌وتن بكه‌ن و ئه‌گه‌ر زیاده‌یان هه‌بو غازه‌كه ره‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی جیهان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه پشت به‌ستن به غازی روسیا كه‌مببێته‌وه".