دەوڵەتی یاسا: رێگری لە چونی کەسانی ناشایستە بۆ پەرلەمان دەکرێت

05:21 - 19/03/2023

1059جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

عەباس مالیکی سەرکردەیەکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، قسەکردن لەسەر دیکتاتۆری و سەپاندنی زۆرینە لەڕێگەی فرە بازنەییەوە زیادەڕۆیی تێدا دەکرێت، یاسای هەڵبژاردن پەسەند دەکرێت و لەڕێگەی فرە بازنەییەوە رێگری لە چونی کەسانی ناشایستە بۆ پەرلەمان دەکرێت.

عەباس مالیکی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەمو ئەو وڵاتانەی جیهان کە پەیڕەوی لە دیموکراسی دەکەن، بەو هەنگاوە ڕێنمایی دەکرێن کە زۆرینەی سیاسی لە پەرلەماندا دەنگی پێدەدات و ئەمەش ئەوەیە کە یاساکە پێش پەسەندکردنی دیاریدەکات.

قسەکردن لەسەر دیکتاتۆریەت و زۆرینە سەبارەت بە یەکلاکردنەوەی کوتلە گەورەکان بۆ هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن جۆرێکە لە زیادەڕەوی

وتیشی، "قسەکردن لەسەر دیکتاتۆریەت و زۆرینە سەبارەت بە یەکلاکردنەوەی کوتلە گەورەکان بۆ هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن جۆرێکە لە زیادەڕەوی، هەموارکردنی ئەم دواییە کە مەرجی ئەوەی دیاریکردبو، هەڵبژاردنەکان بەپێی فرە بازنەی هەڵبژاردن بێت، لە ئەنجامدا پرۆسەیەکی سیاسی پەرشوبڵاوی لێکەوتەوە کە کاتێکی زۆری تێدەچێت بۆ گەیشتن بە کۆدەنگی".

هەموارکردنەوەی ئەم دواییەی یاساکە هەندێک کەسی ناشایستە و بێ بەرژەوەندی لە کاروباری سیاسی هێنایە لوتکەی پەرلەمان

دەشڵێت، "هەموارکردنەوەی ئەم دواییەی یاساکە هەندێک کەسی ناشایستە و بێ بەرژەوەندی لە کاروباری سیاسی هێنایە لوتکەی پەرلەمان، بۆیە کوتلە سیاسییەکان جێگیریان کردوە کە ئەوەی سودی بۆ پرۆسەی سیاسی هەیە، ئەنجامدانی هەڵبژاردنە بەپێی یاسای سانت لێگۆ، بەجۆرێک هەر قەزا و پارێزگایەک دەکرێنە یەک بازنە".

وتلە گەورەکان ڕێککەوتن لەسەر دەرکردنی یاسای هەڵبژاردنەکان

پێشتریش، مەهدیە ئەلامی ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندبو، کوتلە گەورەکان ڕێککەوتن لەسەر دەرکردنی یاسای هەڵبژاردنەکان بەپێی یەک قەزا واتە سیستمی (1.9) بۆ هەر پارێزگایەک جێبەجێبکرێت، بەڵام لەلایەن کوتلە بچوکەکانەوە دژایەتی دەکرێت.

نیشانەکردن

عێراق