کەشناسی هەرێم بەفەرمی کەشوهەوای دوشەممە و سێشەممە و چوارشەممەی بڵاوکردەوە

04:39 - 19/03/2023

18851جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژانی دوشەممە و سێشەممە و چوارشەممەی ئەم هەفتەیە کەشوهەوا ناسەقامگیر دەبێت و داواش لە هاوڵاتیان دەکەن، بۆ سەلامەتی گیانی خۆیان، لەناوچە شاخاویە بەرزەکان دوربکەونەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەبەر ناجێگیری کەش و هەوا کە بۆماوەی چەند رۆژێک ئەم نا سەقامگیریە لە کەشی ناوچەکەمان بەردەوامی دەبێت لە ماوەی رۆژانی (دوشەممە، سێ شەممە، چوارشەممە) کەشی ناوچەکەمان بەمشێوەیە دەبێت:

رۆژی دوشەممە:

بە درێژای رۆژی دوشەممە ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، پێشبینی باران بارین لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ هەیە، ئاستی دابارین نمە باران بۆ بارانی مامناوەند دەبێت، پێشبینی دابارین لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ لە سەر ناوچە شاخاوییەکان و نیمچە شاخاوییەکان و سەنتەری پارێزگاکان لەگەڵ دروستبونی هەورە تریشقە بارانبارین شێوازی دابارینی ماوە کورتە.

رۆژی سێشەممە:

یەکەم ڕۆژی نەورۆز  لە ئەنجامی بەردەوامی ئەو کەشە  ناسەقامگیریەی  هەیە لەسەر ناوچەکەمان  ئاسمانی ناوچەکەمان  هەوری دەبێت و کەمێک سارد دەبێت کاتی دابارین لە ناوچە شاخاوییەکان لە زۆربەی کاتەکان باران بارینی کورت خایەن هەیە وە بەگشتی کاتی دابارین دەکەوێتە دوای نیوەڕۆ لەسەر تەواوی ناوچەکەمان، لەگەڵ نزمبونەوەی پلەکانی گەرما ئەگەری تەزرە بارین هەیە و دروستبونی هەورە تریشقە.

ڕۆژی چوارشەممە:

لە ئەگەری دروست نەبونی گۆڕانکاری نا سەقامگیری لە کەشی ناوچەکەمان بەردەوامی دەبێت .ئاسمان هەورو نیمچە هەور دەبێت ، پێشبینی بۆ دابارین کەمترە بە بەراورد بە رۆژانی پێشوتر  ئەگەری باران زیاتر لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان دەبێت .

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئەوەشی راگەیاندوە، "لەبەر ئەو کەشە ناسەقامگیریەی ئەو چەند ڕۆژەی داهاتو شەپۆڵێکی هەورە تریشقە لە کاتی باران باران هەیە لەسەر ناوچەکەمان، پێویستە هاوڵاتیان دوربکەونەوە لە شوێنە بەرزەکان و ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بۆ سەلامەتی و دوربون لە حاڵەتی هەورە تریشقە".

نیشانەکردن

كه‌شناسی‌