لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ 4189 فه‌رمانبه‌ر و خانەنشینی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت

04:02 - 19/03/2023

8119جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

وەزارەتى دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، دۆسیەی چوار هه‌زار و 189 فەرمانبەرو خانەنشین ڕەوانەی دیوانی چاودێری دارایی دەکات کە بەشێوەی نایاسایی دو موچەیان هەبوە.

وەزارەتى دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ رونكردنه‌ویه‌ه‌كدا بڵاویكرده‌وه‌، "بەپێی بڕیاری کۆتایی لیژنەی وردبینی و لێکۆڵینەوەی تایبەت بەلیستی فەرمانبەران و خانەنشینان کە ژمارەیان ( 10819) موچەخۆر بو، لە سیستەمی بایۆمەتری دووجار یان زیاتر تۆمارکراون".

دەرکەوت کە 4189 دۆسیەیان بەنایاسایی دو موچەیان هەبوە بەپێی ڕیزبەندی
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، دوای تەواوکردنی ڕێکارەکانی یەکلایی کردنەوەی ناوی ئەو موچەخۆرانەی کە دو موچەیان هەیە لەلایەن لیژنەی تایبەتمەند، لە کۆی (10819) دۆسیەی دو موچەیی، دەرکەوت کە ( 4189) دۆسیەیان بەنایاسایی دو موچەیان هەبوە بەپێی ڕیزبەندی.
1973 کەس بەنایاسایی دو موچەی خانەنشینیان وەرگرتوە
وەزارەتى دارایی و ئابوری ده‌ڵێت، 1973 کەس بەنایاسایی دو موچەی خانەنشینیان وەرگرتوە، 1849 کەس بەنایاسایی دو موچەی فەرمانبەری و خانەشینیان وەرگرتوە، هه‌روه‌ها 367 کەس بەنایاسایی دو موچەی فەرمانبەریان وەرگرتوە.  
دۆسیەکان ئاڕاستەی دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان دەکات
وەزارەتی دارایی و ئابوری ده‌ڵێت، دۆسیەی سەرجەم ئەو موچە خۆرە نایاساییانە بە داتاو زانیاری تەواو ئاڕاستەی دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستان دەکات تا لە ڕێگای دەستەکانیانەوە وردبینی لە ڕێکارەکانی بڕین و گێڕانەوەی ئەو بڕە موچانە بکەن کەلە دوای 1ی 7ی 2020 بەدواوە بە نایاسایی وەرگیراوە، پێویستە بەزوترین کات لێیان وەربگیرێتەوەو بگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی گشتی.