خه‌ندان-
جێگری فه‌رمانده‌ی هێزی كاكه‌یی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و هێزه‌ی پێشمه‌رگه كه بۆ كاكه‌ییه‌كان پێكهێنرابو به ته‌واوه‌تی هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه و پێشمه‌رگه‌كانی دابه‌شكراوه به‌سه‌ر هێز و ناوچه جیاجیاكاندا، جه‌خت له‌سه‌ر نیگه‌رانی كاكه‌ییه‌كانیش ده‌كاته‌وه له‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هێزه‌كه‌یان.
هێزی پێشمه‌رگه‌ی كاكه‌یی كه ژماره‌یان 688 پێشمه‌رگه بو، هێزه‌كه تێكه‌ڵه بو له پێشمه‌رگه‌ی سه‌ربه لایه‌نه كوردییه‌كان و له ساته‌وه‌ختی شه‌ڕی داعشدا بۆ پاراستنی ناوچه كاكه‌یی نیشینه‌كان له هێرشی داعش پێكهێنرا، به‌شی سه‌ره‌كی هێزه‌كه ئه‌ركیان له باشوری كه‌ركوك و ناوچه‌ی خازر پێ سپێردرابوو.
نیگه‌رانین له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هێزه‌كه‌مان
موقه‌ده‌م فه‌رهاد كاكه‌یی، جێگری فه‌رمانده‌ی هێزی كاكه‌یی، به ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاند، "نیگه‌رانین له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هێزه‌كه‌مان، هێزی كاكه‌یی، چونكه قوربانی زۆرماندا و ته‌نها هێزه‌كه‌ی ئێمه هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه، له كاتێكدا هێزی ئێزدی و شه‌به‌ك و كه‌مینه‌كانی تر ماونه‌ته‌وه".
له ئێستادا ئه‌و هێزه هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه و پێشمه‌رگه‌كانی به‌سه‌ر هێز و لیواكانی تردا دابه‌شكراون
هێزی پێشمه‌رگه‌ی كاكه‌یی، پێشمه‌رگه‌كانی تێكه‌ڵه‌بون له یه‌كێتی و پارتی و لایه‌نه‌كانی تر، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كه یه‌كێتی و جێگره‌كه‌ی پارتی بو، به‌ڵام له ئێستادا ئه‌و هێزه هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه و پێشمه‌رگه‌كانی به‌سه‌ر هێز و لیواكانی تردا دابه‌شكراون.
موقه‌ده‌م فه‌رهاد كاكه‌یی ڕونیكرده‌وه، دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ر هێزی كاكه‌یی په‌رتبو، هێزه‌كه جیاكرایه‌وه، به‌شێك له هێزه‌كه و به‌شی زۆری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان لای یه‌كێتی مانه‌وه، به‌شێكی تری به‌ره‌و هه‌ولێر ڕۆشتن، وتی، "ئه‌وه‌ی لای یه‌كێتی مایه‌وه خرانه سه‌ر فه‌وج و لیواكانی تر، ئێمه‌ش خراینه سه‌ر هێزه‌كانی 80".
هێزی كاكه‌ییه‌كان به‌ته‌واوه‌تی هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه و بنه‌مای نه‌ماوه
ئه‌و وتیشی، "هێزی كاكه‌ییه‌كان به‌ته‌واوه‌تی هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه و بنه‌مای نه‌ماوه، له كاتێكدا كاكه‌یی پێویستی به‌و هێزه هه‌بوو، شه‌هید و برینداری زۆریشمان هه‌بو".
به‌پێی ئاماره نافه‌رمییه‌كان، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كاكه‌یی له شه‌ڕی داعشدا، 11 پێشمه‌رگه‌یان گیانیان له‌ده‌ستداوه و سه‌روی 20 پێشمه‌رگه‌شیان برینداربون.
جێگری فه‌رمانده‌ی هێزی كاكه‌یی ئاشكراشیكرد، چه‌ندین جار داوای پێكهێنانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كاكه‌ییان كردوه، به‌و پێیه‌ی كه‌مینه‌كانی تر هێزه‌كانیان وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه و ته‌نها هێزی كاكه‌ییه‌كان هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه، وتی، "ئاوڕ له داواكارییه‌كه‌مان نه‌درایه‌وه".