خهندان-
ئیلۆن ماسک ملیاردێری ئەمریکی رایگەیاند، "ئەگەر لەسەر بڕیاری داواکاری گشتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشوی ئەمریکا دەستگیربکرێت، ئەمە یارمەتی دەدات بۆ بەدەستهێنانی (سەرکەوتنێکی یەکلاکەرەوە) لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوی سەرۆکایەتی ئەمریکادا.
ئیلۆن ماسک لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتویتەر نوسیویەتی، "ئەگەری سەرۆکی پێشوی ئەمریکا بەکەلەپچەوە ببینین و ئەگەر ئەمە ڕوبدات، ترەمپ بەدڵنیاییەوە هەڵدەبژێردرێتەوە بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا".
کاندیدی سەرەکی کۆمارییەکان دەستگیر دەکرێت
پێشتریش دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاندبو، "کاندیدی سەرەکی کۆمارییەکان و سەرۆکی پێشوی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ئەمڕۆ سێشەممە دەستگیر دەکرێت، خۆپیشاندان بکەن وڵاتەکەمان وەربگرنەوە"، ئەمەش ئاماژەیە بۆ دزەپێکردنی زانیارییەکانی نوسینگەی داواکاری گشتی ناوچەی مانهاتن.
لەفەرمانی دەستگیردنی ترەمپ ئاگادارنەکراوینەتەوە
لەلایەکی دیکەشەوە، وتەبێژێک بەناوی دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندوە، "تا ئێستا لە هیچ ڕێوشوێنێکی یاسایی لەلایەن داواکاری گشتی سەبارەت بە دەستگیرکردنی ترەمپ ئاگادار نەکراونەتەوە".
هاوکات، ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز، لەسەر سەرچاوەکانەوە بڵاویکردەوە، هیچ وادەیەکی دیاریکراو نییە بۆ دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردن لە دژی ترەمپ.
ترەمپ ئەو دیاریانەی لە نێوان ساڵانی 2017 بۆ 2020 لەلایەن حکومەتە بیانییەکانەوە وەریگرتوە
لە ڕاپۆرتێکدا کە لەلایەن دیموکراتەکانەوە لە لیژنەی چاودێری ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بڵاوکرایەوە، ترەمپ دیاری لە نێوان ساڵانی 2017 بۆ 2020 لەلایەن حکومەتە بیانییەکانەوە وەریگرتوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، زیاتر لە 100 دیاری هەیە کە لەلایەن بەرپرسانی بیانییەوە پێشکەشکراون، لەوانەش شی جین پینگ سەرۆکی چین، محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە، کە بەهای کۆی گشتییان زیاتر لە 25 ملیۆن دۆلارە، کە ترەمپ و ئەندامانی خێزانە نزیکەکەی بەپێی یاسا ئاشکرایان نەکردوە.