خه‌ندان-
ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە بڕیاریداوه بایكۆتی هه‌مو ئه‌و مه‌راسیمانه بكه‌ن كه لە ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجەدا ئه‌نجامده‌درێن و له 14ی ئه‌م مانگه‌وه خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی ده‌ستپێده‌كه‌ن، وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌ڵێت، "تاوه‌كو ئێستا به‌ده‌م داواكانمانه‌وه نه‌هاتون تاوه‌كو به‌و شێوه‌یه برینه‌كان گه‌وره‌تربون و ئێش و ئازاری برینداران زیاتر بوه".
هۆشمەند موراد، وته‌بێژ و ئەندامی ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، "بڕیارمانداوه به‌شداری هیچ مه‌راسیم و بۆنه‌یه‌كی تایبه‌ت به ساڵیادی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه نه‌كه‌ین و بانگه‌وازی بایكۆتی بۆنه‌كانیش راده‌گه‌یه‌نین، به‌رپرسانی شاره‌كه و حكومه‌تیش ئه‌گه‌ر توانیان به‌بێ جه‌ماوه‌ری هه‌ڵه‌بجه و قوربانیان هه‌ر چالاكییه‌ك بكه‌ن، بابیكه‌ن".
هه‌ڵوێسته‌كه‌مان وه‌ك ناڕه‌زاییه به‌رامبه‌ر به‌و نادادییه به‌رامبه‌ر به قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه ده‌كرێت
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ڵوێسته‌كه‌یان وه‌ك ناڕه‌زاییه به‌رامبه‌ر به‌و "نادادییه به‌رامبه‌ر به قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه ده‌كرێت و هه‌مو ساڵێكیش دوباره ده‌بێته‌وه".
ماوه‌ی 16ی ساڵه به‌رده‌وام ده‌یان ده‌واكاریان بۆ قوربانیان و به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیایی هه‌بوه
هۆشمەند موراد باسی له‌وه‌شكرد، ماوه‌ی 16ی ساڵه به‌رده‌وام ده‌یان ده‌واكاریان بۆ قوربانیان و به‌ركه‌وتوانی چه‌كی كیمیایی هه‌بوه، هه‌مو ساڵێك خستویانه‌ته به‌رده‌م به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به به‌رده‌وامی داوای ئه‌و داواكاریانه‌یان كردوه، "به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا به‌ده‌م داواكانمانه‌وه نه‌هاتون تاوه‌كو به‌و شێوه‌یه برینه‌كان گه‌وره‌تربون و ئێش و ئازاری برینداران زیاتر بوه بۆیه بڕیارمانداوه به‌شداری له كۆبونه‌وه‌ی پڕ له وتاری بێناوه‌ڕۆك نه‌كه‌ین".
ئێستا 260 به‌ركه‌وته له‌ناو شاری هه‌ڵه‌بجه‌دان، كه دۆخیان ناجێگیره و پێویستیان به چاره‌سه‌ری به‌رده‌وام هه‌یه
په‌یوه‌ست به ئاماره‌كانی برینداران، وته‌بێژی ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە وتی، "ئێستا 260 به‌ركه‌وته له‌ناو شاری هه‌ڵه‌بجه‌دان، كه دۆخیان ناجێگیره و پێویستیان به چاره‌سه‌ری به‌رده‌وام هه‌یه، به‌ڵام كۆی گشتی زیاتر له 900 بریندار هه‌ن، به‌ڵام 90 كه‌سیان دۆخی ته‌واو خراپه و ساڵانه لێیان شه‌هیدده‌بن و حكومه‌ت كه‌مترین هاوكاریان ده‌كات و له ده‌ره‌وه له‌سه‌ر گیرفانی خۆیان نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌نجامده‌ده‌ن".