خهندان-
سەرچاوەیەکی باڵا لەوەزارەتی داراییەوە بە خەندان-ی راگەیاند، ئامادەکاریەکان بۆ دابەشکردنی موچەی مانگی (شوبات/2)ی فەرمانبەران دەستیپێکردوە، بڕیاریشە رۆژانی 6 و 7ی ئەم مانگە دەست بەدابەشکردنی بکرێت و هاوشێوەی خشتەی مانگەکانی رابردوش، وەزارەتی تەندروستی وەک یەکەم وەزارەت موچەی پێدەدرێت.
حکومەتی هەرێم بەردەوام دەبێت لەدابەشکردنی موچە
وتیشی، "حکومەتی هەرێم بەردەوام دەبێت لەدابەشکردنی موچە، لەو چوارچێوەیەشدا هەمو هەوڵەکان خراونەتەگەڕ تاوەکو بەر لە جەژنی نەورۆز موچەی سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکان دابەشبکرێت و کۆتایی بەدابەشکردنی موچەی مانگی (شوبات/2) بهێندرێت".
لەئێستادا گەنجینەکان بۆ ئامادەکردنی لیستی موچەی فەرمانبەران ئاگادارکراونەتەوە
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆئەوەشکرد، لەئێستادا گەنجینەکان بۆ ئامادەکردنی لیستی موچەی فەرمانبەران ئاگادارکراونەتەوە، رەنگە مانگەکانی رابردوش بەهۆی هەندێک پشوەوە چەند رۆژێک دابەشکردنی موچە دواکەوتبێت، بەڵام ماوەی دو ساڵە کێشە بۆ موچەی فەرمانبەران یاخود دواکەوتنی بەردەوام دروست نەبوە.