خەندان تەواوی پشوەکانی مانگی 3 بڵاودەکاتەوە

09:07 - 28/02/2023

46200جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەگوێرەی رۆژمێری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی ئازاری ئەمساڵدا 14 رۆژ لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی سەر بە وەزارەتی پەروەردە و شەش رۆژیش لەسەرجەم دامودەزگاکانی هەرێم پشوی فەرمی دەبێت.

14 رۆژ لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن پشو دەبێت

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ساڵانە لە 2023/3/11 تاوەکو 2023/3/24 لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن پشوی بەهارەی هەیە و بۆ ئەمساڵیش بە وتەی بەرپرسانی وەزارەتەکە هیچ گۆڕانکارییەک لەو خشتەیەدا روینەداوە.

پشوی بەهارە بەهۆی هاتنی مانگی رەمەزانەوە گۆڕانکارییان تێدا ناکرێت

وەزارەتی پەروەردە ئەو دەنگۆیانەش رەتدەکاتەوە کە باس لەوەدەکەن، پشوی بەهارە بەهۆی هاتنی مانگی رەمەزانەوە گۆڕانکارییان تێدا بکرێت و پشوەکان بخرێنە رۆژانی مانگی رەمەزانەوە.

شەش رۆژ لەسەرجەم دامودەزگاکان پشو دەبێت 

هاوکات بەگوێرەی رۆژمێری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە مانگی ئازاردا رۆژانی 5، 11، 14، 21، 22 و 23ی مانگی سێ پشوی فەرمی دەبێت لەسەرجەم دامودەزگاکانی هەرێم.

 

نیشانەکردن

پشوو نەورۆز