خەندان-
مهسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ههرێمی كوردستان "دو فەرمانی تایبەت بە گرنگیدان بە زمانی دایک"ـی دەرکرد و بەگوێرەی فەرمانەکانیش لەمەودوا ئەو هاوڵاتییە بیانییانەی بەمەبەستی کارکردن لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن پێویستە فێری زمانی کورد بکرێن و سەرجەم شوێنە حکومی، ناحکومی، بازرگانی، گەشتیاری و کونسوڵگەری وڵاتانیش پێویستە رێنماییەکانیان بەزمانی کوردیش هەبێت.
ئەو هاوڵاتییە بیانییانەی بەمەبەستی کارکردن لە هەرێم نیشتەجێن، فێری زمانی کورد بکرێن
لە بڕیاری یەکەمی سەرۆکی حکومەتی ههرێمی كوردستاندا هاتوە، "لە پێناو گرنگیدان بە زمانی کوردی وەک زمانی دایک، بڕیارماندا بە راسپاردنی ههردو وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و پەروەردە بە هەماهەنگیی لەگەڵ ئەکادیمیای کوردی و شارەزا و پسپۆڕانی ئەم بوارە، بە ئامادەکردنی پرۆگرامێکی گونجاوی فێربونی زمانی کوردی بۆ ئەو هاوڵاتییە بیانییانەی بەمەبەستی کارکردن لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن".
کونسوڵگەری وڵاتان و کۆمپانیاکان پێویستە تابلۆکانیان زمانی کوردیشی تێدابێت
له فهرمانی دوهمیشدا کە ئاڕاستەی گشت وەزارەتەکانی ههرێم کراوە بەمەبەستی گرنگیدانی زیاتر بە زمانی کوردی، هاتوە، "پاڵپشت به یاسای زمانە فەرمییەکان لە هەرێمی کوردستان/عێراق ژمارە (6)ی 2014، لەپێناو پاراستنی زمانی کوردی وەک زمانی سەرەکی لە هەرێمی کوردستان، کاری پێویست ئەنجام بدەن بۆ نوسینی تابلۆ بە زمانی کوردی لە سەرجەم دامەزراوە و فەرمانگە حکومی و ناحکومییەکان، نوسینگە و نوێنەرایەتی و کونسوڵگەری وڵاتان، رێکخراوە بیانییەکان و کۆمپانیا و دامەزراوەکانی کەرتی تایبەت."
دەبێت لیستی خواردن و رێبەر و رێنماییەکان، بەزمانی کوردیش هەبێت
ئەوەش خراوەتەڕو، هەروەها لە هۆتێل، شوێنە گەشتیاری و رێستورانتەکان، دەبێت گرنگی بە زمانی کوردی بدرێت و لیستی خواردن و رێبەر و رێنماییەکان، بەزمانی کوردیش هەبێت.
دەقی بڕیارەکان: