ژاپۆن ئەمڕۆ شەممە تاقیکردنەوەی یەکەم ئۆتۆمبێلی فڕیوی خۆی دەستپێکرد، کە چارەسەرێکی داهێنەرانە پێشکەش دەکات بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی هاتوچۆ لە داهاتودا.
بەگوێرەی میدیاکان، ژاپۆن دەستیکردوە بە تاقیکردنەوە لەسەر دیدگای داهاتوی ئۆتۆمبێلی فڕیو لە یەکەم گەشتی تاقیکاریدا کە لەم دواییانەدا ئەنجامیدا دەرکەوتوە، توانای بڕینی گەشتەکانی خێراترە و ماوەیەکی کورتتر گەشتەکان ئەنجامدەدات، هەروەها دەتوانێت پاڵپشتی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی لەسەر ڕێگاکان بکات، جگە لەوەش هۆکارێکە بۆ کەمکردنەوەی پیسبونی ژینگە.
ئۆتۆمبێلی فڕیو پێویستی بە کەمترین پێداویستی ژێرخانی و چاککردنەوە هەیە
ئۆتۆمبێلی فڕیو پێویستی بە کەمترین پێداویستی ژێرخانی و چاککردنەوە هەیە بەراورد بە ئۆتۆمبێلەکانی دیکە، بۆیە چارەسەرێکی نمونەیی پێشکەش بە بەکارهێنەران دەکات لە داهاتودا، گەشتە تاقیکارییەکەی ژاپۆن پشتڕاستیکردۆتەوە، "ئۆتۆمبێلە فڕیوەکە لەسەر ڕێڕەوی ڕاستی خۆیدایە بۆ گەشتەکانی و هەروەها بەرزبونەوەشی لەسەر زەویەوە.
لەسەر بنەمای تەکنەلۆژیای فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دروستکراوە
ئۆتۆمبێلە فڕیوەکە لە چین دروستکراوە و لە ژاپۆن پەرەی پێدەدرێت، بەو پێیەی دو کورسی دانیشتن لەخۆدەگرێت، هەروەها لەسەر بنەمای تەکنەلۆژیای فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دروستکراوە، بەو پێیەی پاڵپشتی فڕین دەکات لەڕێگەی پێشوەختە بەرنامەدانان بۆ ڕێڕەوی فڕینەکە بەبێ ئەوەی پێویستی بە فڕۆکەوان هەبێت.
ئۆتۆمبێلە فڕیوەکە لەکاتی فڕینی ڕاستدا بەرز دەبێتەوە بۆ بەرزی 30 مەتر، پاشان دەستدەکات بە گەشتکردن بە مەودای تا 36 کیلۆمەتر لەماوەی سێ خولەک و نیودا.
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای "ماسک" خواستی کۆمپانیاکەی پشتڕاستکردەوە بۆ پەرەپێدانی بەرهەمێکی بازرگانی بۆ بازاڕەکان و وتی، "تاقیکردنەوەکە، یەکەم گەشتی داهاتوی ئومێدبەخشی ئۆتۆمبێلی فڕیو دیاریدەکات".