خهندان-
نامەیەکی ونبو لە ساڵی 1916 لە دوای نزیکەی 107 ساڵ لە لەندەنی پایتەختی بریتانیا ئەمڕۆ دۆزرایەوە، لەکاتێکدا ئەو ماڵەی نامەکەی بۆ نێردراوە ئێستا روخێندراوە و لەنامەکەشدا باس لەگرفت و ناڕەحەتی دەکات.
مۆری جۆرج پێنجەم و یەک فلس و هێمای پۆستی باپ و سیدنهام لەسەر نامەکە هەیە، لە ساڵی 2021 لە سندوقی نامەکانی دەرهێنەری شانۆی فینلای گلێن کریسال پڵەس کەوتە خوارەوە، نامەکە لەلایەن کریستابێل مێنێلەوە ئاڕاستەی کەتی مارشی هاوڕێی کراوە کە لە شاری باپ لە پشودابوە، بەپێی لێکۆڵینەوەکانی ستیڤن ئۆکسفۆرد، سەرنوسەری گۆڤاری The Norwood Review کە گۆڤارێکی مێژوی ناوخۆییە، نامەکە بەمشێوەیە دەستپێدەکات، "کەیتی ئازیزم، ئایا یارمەتییەکەت بە قەرز دەدەیت، من هەست بە شەرمەزارییەکی زۆر دەکەم دوای ئەوەی وتم ئەوەی لە بازنەکەدایە من کردومە".
دڵنیا نییە لەم حاڵەتەدا چی ڕویداوە و بۆچی نامەکە ون بوە
ڕۆیاڵ مەیل ڕایگەیاندوە، هێشتا "دڵنیا نییە لەم حاڵەتەدا چی ڕویداوە و بۆچی نامەکە ون بوە"، بەڵام ستیڤن ئۆکسفۆرد دەڵێت، "پێدەچێت نامەکە لە ئۆفیسی ڕیزکردنی سیدنهام ون بوبێت کە داخراوە".
دەبێت ئەم نامەیەیان دۆزیبێتەوە کە لە شوێنێکدا شاراوەتەوە
ئاماژەی بەوەشکردوە، "پێموایە پەرەی پەرە بە ریزەکانی سیدنهام دەدرێت و نۆژەن دەکرێتەوە، لەو پرۆسەیەدا دەبێت ئەم نامەیەیان دۆزیبێتەوە کە لە شوێنێکدا شاراوەتەوە، ڕەنگە لە پشت هەندێک مۆبیلیاتەوە کەوتبێت".
نامەکە لەلایەن کریستابێل مێنێلەوە کە کچی بازرگانێکی دەوڵەمەندی ناوچەکەیە بە ناوی هێنری توک مێنێل نێردراوە
ئەوەشیخستوەتەڕو، "ناوچەی نۆرودی سەرەوە و کۆشکی کریستاڵ لە کۆتاییەکانی 1800 و سەرەتای 1900 لەلایەن خەڵکی دەوڵەمەندی چینی ناوەڕاستەوە زۆر بەناوبانگ بو"، نامەکە لەلایەن کریستابێل مێنێلەوە کە کچی بازرگانێکی دەوڵەمەندی ناوچەکەیە بە ناوی هێنری توک مێنێل نێردراوە بۆ هاوڕێکەی کاترین کەتی مارش.
ئۆسڤاڵد مارش لە ساڵی 1901 تۆمارکراوە کە لە کۆشکی کریستاڵ وەکو جێگەی نیشتەجێبون و وەک بازرگانی مۆر دەژی
ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئۆسڤاڵد مارش لە ساڵی 1901 تۆمارکراوە کە لە کۆشکی کریستاڵ وەکو جێگەی نیشتەجێبون و وەک بازرگانی مۆر دەژی، ئەو کاتە تەمەنی 20 ساڵ بو و گومانم هەیە لەلایەن باوکیەوە پارەی بۆ دابینکرابێت کە تەلارسازێکی تەواو دەوڵەمەند بو و لە ئێرلەندای باکور دەژیا".
ئۆسڤاڵد کە لە ساڵی 1904 لەگەڵ کاترین هاوسەرگیری کرد، دەبێتە بازرگانێکی مۆر کە زۆر خانەدان بو
ئۆسڤاڵد کە لە ساڵی 1904 لەگەڵ کاترین هاوسەرگیری کرد، دەبێتە بازرگانێکی مۆر کە زۆر خانەدان بو، دواتر لەو شوێنەی کە نامەکە ئاراستەی کرابو دەگوازرایەوە بۆ خانویەکی گەورەی سەردەمی ڤیکتۆریا کە ئەستێرەخانەکانی لە نزیکەوە بو.
ئەو خانوەی کە نامەکە ئاراستەی کراوە، لە مێژە ڕوخێنراوە و ئێستا بلۆکێکە لە فلات، بەشێک لە نامەکە خوێندنەوەی قورسە، بەڵام باسی ناخۆشی کەسێک دەکات
گلێن تەمەن 27 ساڵ لەوبارەیەوە دەڵێت، "کاتێک لەگەڵ لوسی خۆشەویستم بۆ یەکەمجار کاتی سەر نامەکەمان بینی، پێمان وابو ساڵی 2016، دواتر بینیمان مۆری پاشای لەسەرە، درکمان بە ساڵی 1916 کرد بۆیە پێمانوابو ڕەنگە باش بێت بیکەینەوە".
ئاماژەی بەوەشکردوە، "دەستمان بەوەوە گرت و هەوڵماندا شیکاری بکەین، هەرچەندە هەندێکیان خوێندنەوەیان قورسە و پاشان پەیوەندیمان بە کۆمەڵگەی مێژویی ناوخۆییەوە کرد، چونکە پێموابو لەوانەیە بتوانن باسی ئەو کەسانەمان بۆ بکەن کە بەشدارن لەنامەکەدا".
