دژەتیرۆر دەستگیرکردنی دو تۆمەتبار ڕادەگەیەنێت

09:16 - 08/02/2023

2169جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر-CTG رایگەیاند، هێزەکانیان  بە هاوبەشی دەزگای دژەتیرۆری عێراق-ICTS، لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە ئۆپراسیۆنێکیان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبار ئەنجامدا و توانییان هەردو تۆمەتبارەکە دەستگیربکەن و رادەستی یاسا کران.

دو تۆمەتبار  لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە دەستگیرکران 
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر-CTG ئەمڕۆ چوارشەممە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، "هێزەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر-CTG،  بە هاوبەشی دەزگای دژەتیرۆری عێراق-ICTS، لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشدا پاڵپشت بە زانیارییە هەواڵگرییەکان، توانیان دو تۆمەتبار بەناوەکانی (م.ن.ب) (هــ.ن.ب) لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە دەستگیربکەن."
ڕادەستی یاسا کران بەمەبەستی سزادان
ئەوەشی خستوەتەڕو، تۆمەتبارەکان بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر داواکراوبون، ڕادەستی یاسا کران بەمەبەستی سزادان.
تۆمەتبارێکمان دەستگیرکردوە کە لە دادگای بەغدا داواکراو بوە
5ی ئەم مانگەش بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر رایگەیاند، هێزەکانیان بەهاوکاری دەزگای دژەتیرۆری عێراق ICTS لە ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشدا لە سلێمانی، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردوە کە لە دادگای بەغدا داواکراو بوە بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر.

نیشانەکردن

هەڵەبجە