خه‌ندان-
سه‌رۆك كۆماری عێراق ئه‌مڕۆ له‌په‌یامێكدا هه‌ڵوێستی خۆی سه‌باره‌ت به به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، پشتیوانی له رێوشوێنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و بانكی ناوه‌ندی ده‌كات بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دینار.
د. عه‌بدوللـه‌تیف جه‌مال ره‌شید، سه‌رۆك كۆماری عێراق له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی، "پاڵپشتی ڕێوشوێنەکانی ئەنجومەنی وەزیران و بانکی ناوەندی دەکەین بۆ بەرزکردنەوەی به‌های دینار، بەهۆی ئەنجامە ئەرێنییەکانی لەسەر ئاستی ژیان و بەرزبونەوەی بەهای پێگه‌ی دراوی نیشتمانی".
پێویسته درێژه به ڕێوشوێنەکانی چاکسازی ئابوری بۆ کەرتەکانی بەرهەمهێنان بدرێت
سه‌رۆك كۆمار راشیگه‌یاندوه، جه‌ختده‌كاته‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ی، پێویسته درێژه به ڕێوشوێنەکانی چاکسازی ئابوری بۆ کەرتەکانی بەرهەمهێنان و پاڵپشتیکردنی وەبەرهێنان و کەرتی تایبەت و ڕوبەڕوبونەوەی گەندەڵی بدرێت، بەمەبەستی گەیشتن بە گەشەپێدان و خۆشگوزەرانی.
دوێنێ سێشه‌ممه ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری دەستەی بەڕێوەبەری بانکی ناوەندی عێراقی پەسەندکرد بۆ هەموارکردنەوەی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار کە بەرامبەرە بە هەزار و 300 دینار بۆ یەک دۆلار، واتا 100 دۆلار 130 هه‌زار دینار.
له‌ئێستادا به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار له‌بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق ناجێگیری به‌خۆوه بینیوه، ئه‌مڕۆ له‌بازاڕی دۆلاره‌كه‌ی سلێمانی به‌های 100 دۆلار به‌رامبه‌ره 150 هه‌زار و 500 دینار.