خه‌ندان-
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ شاندێكی هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژ سه‌ردانی وڵاتی غانای رۆژئاوای كیشوه‌ری ئه‌فریقیایان كردوه و چه‌ندین دیدار و كۆبونه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه، بڕیاریشه هه‌ماهه‌نگیی پارێزگای سلێمانی و سه‌رۆكایه‌تیی زانكۆی سلێمانی، پرۆگرامی شاڕێ بۆ فێركردنی زمانی كوردیی بۆ فێرخوازانی ئه‌و وڵاته دابینبكرێت.
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر له هه‌ژماری تایبهتیب خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، "ڕۆژانی 28ی (كانونی دوه‌م/1) تا 4ی (شوبات/2)ی 2023 وه‌ك وه‌فدی هاوبه‌شی فه‌رمیی هه‌رێمی كوردستان، كه پێكهاتبوین له (د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر؛ پارێزگاری سلێمانی، ئازاد محه‌مه‌د ئه‌مین؛ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی، سه‌ركه‌وت حه‌مه‌غه‌فور ئاغجهلهریی؛ به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، زوبێر عوسمان؛ لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی سۆران، محه‌مه‌د عه‌بدولله‌تیف؛ سه‌رۆكی ڕێكخراوی دیالۆگ و كو‌لتور، دكتۆر ئه‌رین ئه‌حمه‌د؛ مامۆستای زانكۆ‌و هێڤار جه‌بار؛ به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ڕێكخراوی دیالۆگ و كو‌لتور)، كه له‌سه‌ر بانگهێشتی ڕێكخراوی دیالۆگ و كو‌لتور و بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندییه كولتورییه‌كان و به‌ڕێوه‌بردنی دیالۆگی نێوان نه‌ته‌وه‌و ئایین و دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تیی و ڕێكخراوهییه جیاجیاكان، سه‌ردانی وڵاتی غانای رۆژئاوای كیشوه‌ری ئه‌فریقیامان كرد".
ڕۆژانی 29 و 30ی كانونی دوه‌م، سه‌ردانی شاری كهیپكۆست و دارستانی باراناویی سروشتیی نیشتمانیی و قه‌ڵای كۆیلهكانمان كرد
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "ڕۆژی 28ی (كانونی دوه‌م/1)، گه‌یشتینه شاری ئاكرای پایته‌خت و به‌فه‌رمیی له‌لایه‌ن دكتۆر كه‌مال كه‌ریم چالاكی بواری ته‌ندروستیی و په‌روه‌رده‌یی و سه‌رۆكی ڕێكخراوی دیالۆگ و كو‌لتور له وڵاتی غاناو لێپرسراوی ئاسایشی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ئاكراو تیپی فۆلكلۆری میللیی ئاكراوه پێشوازیمانلێكرا، ڕۆژانی 29 و 30ی كانونی دوه‌م، سه‌ردانی شاری كهیپكۆست و دارستانی باراناویی سروشتیی نیشتمانیی و قه‌ڵای كۆیلهكانمان كرد، له‌گه‌ڵ چه‌ندین كه‌سایه‌تی و مێژوناس و شوێنه‌وارناسی وڵاته‌كه‌دا گفتوگۆمان كرد".
له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا گفتوگۆ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه كولتورییهكانی نێوان سلێمانی كرا
پارێزگتاری سلێمانی ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، "ڕۆژی 31ی كانونی دوه‌م، چه‌ند خوێندنگایه‌كی قۆناغه جیاجیاكانی خوێندنمان به‌سه‌ركرده‌وه، كتێب و خه‌ڵاتی كوردستان و پارێزگای سلێمانی پێشكه‌ش به‌م ناوه‌نده په‌روه‌رده‌ییانه كران، هه‌مان ڕۆژیش، سه‌ردانی دیوانی پارێزگای ئاكرای پایته‌ختمان كرد‌و له‌لایه‌ن ئه‌لیزابێس ساكی پارێزگاری ئاكراو كه‌سایه‌تیی سیاسیی و په‌رله‌مانیی و به‌ڕێوه‌بردنی غاناو به‌ڕێوه‌به‌ری دامه‌زراوه جیاجیاكانه‌وه پێشوازیمانلێكرا، له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا گفتوگۆ له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه كولتورییهكانی نێوان سلێمانی؛ وه‌ك شاری داهێنه‌ری ئه‌ده‌ب له یونسكۆو ئاكرا، وه‌ك شاری داهێنه‌ری كتێب له یونسكۆ كرا‌و، به‌ڕێزیان داوایان كرد لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌شی هاوكاریی و هاوتایی له‌نێوان سلێمانی و ئاكرادا واژۆ بكرێت و له‌لایه‌ن پارێزگاری سلێمانی و وه‌فدی هاوبه‌شه‌وه پێشنیازه‌كه‌یان په‌سه‌ندكرا".
ئازادیی و یهكترقبوڵكردنی ئایینی له‌م وڵاته‌دا له ئاستێكی شایسته‌ی باڵادایه‌و جێگای ڕێزگرتنه
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر باسی له‌وه‌شكردوه، "سه‌ردانی حه‌سه‌ن تامپولی بریكاری وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته‌مان كرد، له دیدارێكدا به‌ئاماده‌بونی ده‌سته‌یه‌ك له گه‌وره سهرمایهدارو وه‌به‌رهێنه‌رانی وڵاته‌كه‌وه، گفتوگۆمان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه ئابوریی و بازرگانیی و كولتورییه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی غانا؛ وه‌ك وڵاتێكی ده‌ركه‌وتوی دیاری كیشوه‌ری ئه‌فریقیا، كرد، ئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژ به‌شداریمانكرد له دیداری ئایینه جیاوازه‌كانی غاناداو وتاری پارێزگای سلێمانیمان پێشكه‌شكرد، تیایدا سه‌رۆكی كۆمسیۆنی مه‌سیحییه‌كانی غاناو وته‌بێژی موفتییه‌كانی غاناو سه‌رۆكی ئایینه كۆنه‌كانی غانا و ئه‌ندامانی وه‌فدی هاوبه‌شی كوردستان وتار‌و سه‌رنجی خۆیان پێشكه‌شكرد، ئازادیی و یهكترقبوڵكردنی ئایینی له‌م وڵاته‌دا له ئاستێكی شایسته‌ی باڵادایه‌و جێگای ڕێزگرتنه".
رۆژانی 1 و 2ی ئه‌م مانگه سه‌ردانی شاری ئادا و ڕوباری به‌ناوبانگی ڤۆڵتا و دورگه‌كانی ترێژه ئایلاندو زه‌ریای ئهتڵهسیمان كرد
هه‌ر له په‌یامه‌كه‌یدا پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاندوه، "رۆژانی 1 و 2ی ئه‌م مانگه سه‌ردانی شاری ئادا و ڕوباری به‌ناوبانگی ڤۆڵتا و دورگه‌كانی ترێژه ئایلاندو زه‌ریای ئهتڵهسیمان كرد، له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانی ئه‌و ناوچانه‌دا دواین، هه‌مان ڕۆژ كارگه‌ی ده‌وا بۆ به‌رهه‌مهێنانی پاككه‌ره‌وه‌كان و چه‌ند كێڵگه‌و كارگه‌یه‌كی ترمان به‌سه‌ركرده‌وه".
ڕۆژی 3ی شوبات سه‌ردانی پارێزگای تامالیمان كرد‌و دامه‌زراوه‌و ناوه‌نده‌كانی خوێندن و گوندی بلاهگۆو سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئهوناوچهیهمان به‌سه‌ركرده‌وه
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ئاماژه‌ی بۆئهوهشكردوه، ڕۆژی 3ی شوبات سه‌ردانی پارێزگای تامالیمان كرد‌و دامه‌زراوه‌و ناوه‌نده‌كانی خوێندن و گوندی بلاهگۆو سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئهوناوچهیهمان به‌سه‌ركرده‌وه، ئێواره‌ی هه‌مان ڕۆژ، له‌گه‌ڵ پرۆفیسۆر دكتۆر نه‌بیل پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌رس و جگه‌رو پسپۆڕ له چاندنی جگه‌ر له سه‌ر ئاستی كیشوه‌ر ئه‌فریقیا كۆبوینه‌وه، له هه‌وڵه‌كانی پارێزگای سلێمانی و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی و به‌ڕێوه‌به‌رێتیی گشتیی ته‌ندروستیی سلێمانی و كه‌رتی تایبه‌ت بۆ كردنه‌وه‌ی به‌شی چاندنی جگه‌ر له سلێمانی دواین و پشتیوانیی ته‌واوی خۆیان بۆ هه‌ر هاوكاریی و هه‌ماهه‌نگییه‌ك ده‌ربڕی".
له هه‌مو دیدار‌و سه‌ردانه‌كاندا كتێب و دیارییه تایبه‌تییه‌كانی سلێمانیمان پێشكه‌ش به كه‌سایه‌تیی و دامه‌زراوه گشتیی و تایبه‌ت و ڕێكخراوهییهكانی ئه‌و وڵاته كرد
سه‌باره‌ت بهدیدارهكانیش هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ده‌ڵێت، "له هه‌مو دیدار‌و سه‌ردانه‌كاندا كتێب و دیارییه تایبه‌تییه‌كانی سلێمانیمان پێشكه‌ش به كه‌سایه‌تیی و دامه‌زراوه گشتیی و تایبه‌ت و ڕێكخراوهییهكانی ئه‌و وڵاته كرد، له به‌شێكی دیاری چه‌ند ناوه‌ندێكی خوێندندا زمانی كوردیی ده‌خوێندرێت و وابڕیاره به هه‌ماهه‌نگیی پارێزگای سلێمانی و سه‌رۆكایه‌تیی زانكۆی سلێمانی پرۆگرامی شاڕێ بۆ فێركردنی زمانی كوردیی بۆ فێرخوازانی بیانیان پێشكه‌شبكرێت".