خه‌ندان-
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، دو هۆكار وایانكردوه ناردنی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2023 له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بۆ په‌رله‌مان به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی دوابكه‌وێت، یه‌كێك له‌هۆكاره‌كانیش بۆ بونی ناكۆكی نێوان لایه‌نه كوردیه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه.
سائر جبوری ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، "دواكه‌وتنی ناردنی بودجه‌ی 2023 له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بۆ په‌رله‌مان به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی بۆ دو هۆكار ده‌گه‌ڕێته‌وه، هۆكاری یه‌كه‌میش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناكۆكی نێوان لایه‌نه كوردیه‌كان و نه‌بونی یه‌كگرتوی له‌ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان، هۆكاری دوه‌میش په‌یوه‌ندی به به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقیه‌وه هه‌یه".
دواكه‌وتنی په‌سه‌ندكردنی بودجه و نه‌ناردنی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بۆ په‌رله‌مان ڕه‌نگه بۆ ئه‌م دو هۆكاره بێت
ڕونیشیكرده‌وه، "دواكه‌وتنی په‌سه‌ندكردنی بودجه و نه‌ناردنی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه بۆ په‌رله‌مان ڕه‌نگه بۆ ئه‌م دو هۆكاره بێت، هه‌روه‌ها كاتێك حكومه‌ت ئه‌و دو به‌ربه‌سته‌ی تێپه‌ڕاند، هیوادارین ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی بكات تا ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت و په‌سه‌ند بكرێت".
هه‌مو وه‌زاره‌ته‌كان بودجه و پێداویستییه داراییه‌كانیان ته‌واوكردوه
سائیر جبوری باسی له‌وه‌شكردوه، "هه‌مو وه‌زاره‌ته‌كان بودجه و پێداویستییه داراییه‌كانیان ته‌واوكردوه، ئه‌وه‌ش واده‌كات كه ناردنی بودجه خێراتر بێت".
تا ئێستا نرخی به‌رمیلێك نه‌وت به‌فه‌رمی دیارینه‌كراوه
پێشتریش ته‌ها مه‌جمه‌عی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران رایگه‌یاندبو، لیژنه حكومییه‌كانی كارامه له وه‌زاره‌تی دارایی، ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه بڕگه‌كانی یاسای بودجه‌ی ساڵی 2023 و خاڵه‌كانی ئاماده ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌كان تا ئێستا نرخی به‌رمیلێك نه‌وت به‌فه‌رمی دیارینه‌كراوه، چاوه‌ڕێی كۆبونه‌وه‌ی یه‌كلاكه‌ره‌وه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكدا به‌مه‌به‌ستی ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر دانانی نرخه‌كه‌ی ده‌كرێت.