خه‌ندان-
سالار مه‌حمود ئه‌ندامی دو خولی پێشوی په‌رله‌مانی كوردستان له‌به‌رامبه‌ر قه‌ره‌بونه‌كردنه‌وه‌ی قوربانیانی جینۆسایدی كوردستان، له ڕێگه‌ی تۆماركردنی سكاڵا له دادگای فیدڕاڵی له‌سه‌ر حكومه‌تی عێراق، داوای قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی قوربانیانی جینۆساید و كۆمه‌ڵكوژی كورد ده‌كات، كه له‌سه‌ر ده‌ستی ڕژێمی پێشوی عێراق ئه‌نجامدراون.
سالار مه‌حمود له لێدوانێكدا به ده‌نگی ئه‌مریكای راگه‌یاندوه، "بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی قوربانیانی، ئه‌نفال و كیمیاباران، رێكاره‌كان به‌به‌ڵگه‌ی پێویسته‌وه ئاماده كراون و به‌زوترینكات ده‌خرێنه به‌رده‌م دادگای فیدڕاڵی و داوای قه‌ره‌بوی زیان لێكه‌وتوانی هه‌رێمی كوردستان كراوه".
سكاڵاكه‌ی پشتبه‌ستوه به ماده‌كانی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق، به تایبه‌ت مادده‌ی 112
وتیشی، "سكاڵاكه‌ی پشتبه‌ستوه به ماده‌كانی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق، به تایبه‌ت مادده‌ی 112، كه تیایدا هاتوه، ده‌بێت بڕێك له داهاتی نه‌وت و داهاتی وڵات ته‌رخانبكرێت، بۆ هه‌رێمه زیانلێكه‌وتوه‌كان له‌لایه‌ن ڕژێمی پێشوی عێراقه‌وه".
له ماده‌ی 132ی ده‌ستوردا هاتوه، ده‌وڵه‌ت ڕێعایه‌تی كه‌سوكاری شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی ده‌كات
سالار مه‌حمود ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، له ماده‌ی 132ی ده‌ستوردا هاتوه، ده‌وڵه‌ت ڕێعایه‌تی كه‌سوكاری شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی له‌لایه‌ن ڕژێمی پێشوه‌وه زه‌ره‌ر مه‌ند بون، له‌گه‌ڵ پشت به‌ستن به بڕیاره‌كانی دادگای باڵای تاوانه‌كان له عێراق، له دۆسیه‌كانی ئه‌نفال و ڕاگواستن، كه‌یسی فه‌یلیه‌كان، كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و به‌رزانیه‌كان كه ته‌عویزی سه‌لماندوه، به پێی بڕیاری ئه‌و دادگایه ده‌بێت كه‌سوكاری قوربانیه‌كان و گونده ئه‌نفالكراوه‌كان و ناوچه كیمیابارانكراوه‌كان و راگواستراوه‌كان قه‌ره‌بو بكرێنه‌وه، قه‌ره‌بوه‌كه‌ش له ئه‌ستۆی ده‌وڵه‌تی عێراقه.
قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌كه ده‌بێت له ڕێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی عێراقه‌وه بێت
سه‌باره‌ت به میكانیزمی قه‌ره‌بو كردنه‌وه‌كه‌ش، سالار مه‌حمود ده‌ڵێت، "قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌كه ده‌بێت له ڕێگه‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی عێراقه‌وه، یان له بودجه‌ی ساڵانه، یان وه‌ك چۆن قه‌ره‌بوی زیانه‌كانی كوه‌یت كرایه‌وه، به هه‌مان میكانیزم بێت".
ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، "كه‌یسه‌كه‌ی پشتیوانی نێوده‌ڵه‌تیشی هه‌یه، به‌وه‌ی یاسا نێو ده‌وڵه‌تیه‌كانیش هاوڕان له قه‌ده‌غه‌كردنی تاوانی جینۆساید، هاوكات قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی قوربانیه‌كان و زیانه‌كان، ته‌نیا له پرۆسه‌ی ئه‌نفالدا هه‌زاران گوند وێران بون، جگه له 182 هه‌زار قوربانی و ئه‌نفالكراو".
سالار مه‌حمود باسی له‌وه‌شكردوه، "سكاڵاكه كه‌سیه‌و له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی ده‌بێت به‌هاوكاری چه‌ند پارێزه‌رێك، هیچ لایه‌نێك و ته‌نانه‌ت حكومه‌تی هه‌رێمیش به‌شدار نیه تێیدا".