خه‌ندان-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی هه‌واری شار تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆ و وێنه تایبه‌تیه‌كانی له‌ژنێك كردبو.
پۆلیسی سلێمانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "پاش ئه‌وه‌ی ژنێك سكاڵای یاسایی تۆماركرد كه كه‌سێك هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆ‌و وێنه تایبه‌تییه‌كانی لێده‌كات، هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد بۆ دۆزینه‌وه و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار".
توانرا تۆمه‌تباره‌كه بدۆزرێته‌وه و ده‌ستگیربكرێت
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "دوای وه‌رگرتنی بڕیاری دادوه‌ر، توانرا تۆمه‌تباره‌كه بدۆزرێته‌وه و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی هه‌واری شاره‌وه ده‌ستگیربكرێت".
پۆلیسی سلێمانی باسی له‌وه‌شكردوه، له‌ئێستادا تۆمه‌تبار (ح، ن، م) له‌دایكبوی 2000 به‌بڕیاری دادوه‌ر و به‌پێی مادده‌ی 2ی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن ڕاگیراوه و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن.