خه‌ندان-
عه‌لی عه‌لاق پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی ڕایگه‌یاند، "له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌دا پاكێجی دوه‌م بۆ كۆنتڕۆڵكردنی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار راده‌گه‌یه‌نین، له‌ئێستاشدا هیچ كێشه‌یه‌كی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌ره‌كی یان فرۆشتنی دۆلار نه‌ماوه".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی بانكی ناوه‌ندی، ئه‌مڕۆ عه‌لی موحسین عه‌لاق پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و نوێنه‌رانی بانكه حكومی و تایبه‌ته‌كان كۆبۆوه، بۆئه‌وه‌ی ڕێكخستنه پێویسته‌كان بۆ یه‌كه‌م پاكێجی ڕێوشوێنه‌كان به‌مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردنی به‌های دراوه‌كان بخه‌نه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و و ڕێكاره‌كانیش ڕونبكه‌نه‌وه و ئاسانكاری بۆ به‌ده‌ستهێنانی نه‌رمی و خێرایی له جێبه‌جێكردنی فه‌رمانه‌كانی كڕینی دۆلار بكرێت.
بانكی ناوه‌ندی توانای هه‌یه بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌مو داواكارییه فه‌رمیه‌كان
عه‌لی عه‌لاق رایگه‌یاندوه، "بانكی ناوه‌ندی توانای هه‌یه بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌مو داواكارییه فه‌رمیه‌كان، پاكێجی دوه‌می گرنگیش له‌ڕوی به‌های دراوه‌كان له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌دا ده‌رده‌چێت".
هیچ سنورداركردنێك و كێشه‌یه‌كی ناوخۆیی یان ده‌ره‌كی، بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌ره‌كی یان فرۆشتنی دۆلار به كاش نییه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "هیچ سنورداركردنێك و كێشه‌یه‌كی ناوخۆیی یان ده‌ره‌كی، بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌ره‌كی یان فرۆشتنی دۆلار به كاش نییه، ئه‌مه‌ش به پابه‌ندبون به ڕێككه‌وتنی سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی، كه له ساڵی 2008 له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه په‌سه‌ندكراوه".
سیستمی نوێی بانكی به ئامانجی به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داواكاریه‌كان نییه
پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "سیستمی نوێی بانكی به ئامانجی به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داواكاریه‌كان نییه، به‌ڵكو ئامانجی دابینكردنی پاراستنی سیستمی بانكی و داراییه له كرده‌وه‌ی نایاسایی یان گوماناوی، هه‌روه‌ها پاڵپشتی جێبه‌جێكردنی یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی سپیكردنه‌وه‌ی پاره و پاره‌داركردنی تیرۆریستی و ڕێنماییه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كات، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا په‌ره به كراوه‌یی كه‌رتی بانكی ده‌دات به‌ڕوی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، كه بۆ ده‌یان ساڵه لێی بێبه‌ش بو"
به‌های دۆلار په‌یوه‌ندی به ژیانی هاوڵاتیانه‌وه هه‌یه، پێویسته سه‌قامگیرییه‌كه‌ی له ئاسته ئامانجداره‌كاندا مسۆگه‌ر بكات
عه‌لی عه‌لاق ده‌شڵێت، "به‌های دۆلار په‌یوه‌ندی به ژیانی هاوڵاتیانه‌وه هه‌یه، پێویسته سه‌قامگیرییه‌كه‌ی له ئاسته ئامانجداره‌كاندا مسۆگه‌ر بكات، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر ئاستی باڵا كاری له‌پێشینه‌یه، هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كانی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره په‌یوه‌ندیداره‌كانیش بۆ ڕێگریكردن له زیانگه‌یاندن به هاوڵاتیان خراونه‌ته‌گه‌ڕ".
بانكی ناوه‌ندی ده‌ستیكردوه به كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵ و ده‌رچه‌ی ده‌ره‌كی نوێ بۆ ئاسانكاری بۆ ئه‌نجامدانی گواستنه‌وه‌ی ده‌ره‌كی
ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "بانكی ناوه‌ندی ده‌ستیكردوه به كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵ و ده‌رچه‌ی ده‌ره‌كی نوێ بۆ ئاسانكاری بۆ ئه‌نجامدانی گواستنه‌وه‌ی ده‌ره‌كی و دوركه‌وتنه‌وه له ڕۆڵی ناوه‌نده ناشایسته‌كان بۆ ئه‌و كاره".
بانكی ناوه‌ندی ڕێوشوێنی سزای توند به‌رامبه‌ر سه‌رپێچیكاران ده‌گرێته‌به‌ر
هۆشداریشیدا له ئیستغلالكردنی بارودۆخی ئێستا بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه یان چالاكی بێ مۆڵه‌ت كه دۆخه‌كه قورس‌تر ده‌كات و وتی، "بانكی ناوه‌ندی ڕێوشوێنی سزای توند به‌رامبه‌ر ئه‌و سه‌رپێچیكارانه ده‌گرێته‌به‌ر كه دۆخه‌كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت ده‌قۆزنه‌وه".
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی گوێی له تێبینی و پێشنیاره‌كانی ئاماده‌بوانی كۆبونه‌وه‌كه گرتوه، هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی بانكی ناوه‌ندیی ئاڕاسته كردوه "رێوشوێنی پێویست سه‌باره‌ت به‌رێكاره نوێیه‌كانی سیستمی بانكی بگرنه‌به‌ر".
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، یه‌كێك له‌و بڕیارانه‌ی له‌ناو كۆبونه‌وه‌كه درا، پێكهێنانی ژورێكی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش ده‌بێت له نێوان بانكی ناوه‌ندی و بانكه حكومی و ئه‌هلیه‌كاندا، بۆ به‌دواداچون بۆ جێبه‌جێكردنی پاكێجی یه‌كه‌می ڕێكاره‌كان و چاودێریكردنی دیارده و ئه‌نجام و ئاسته‌نگه‌كان، پێشنیاری گونجاو له‌و باره‌یه‌وه.