خه‌ندان-
ئەمڕۆ یەکشەممە پەکین ڕەخنەی لە بڕیارەکەی پنتاگۆن گرت بۆ خستنەخوارەوەی باڵۆنێکی چینی کە واشنتن گومانی لێدەکات بۆ مەبەستی سیخوڕی بەسەر ئەمریکای باکور هه‌ڵدرابێت.
وەزارەتی دەرەوەی چین ئەمڕۆ یەکشەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندوە، "چین توڕەیی و ناڕەزایی توندی دەربڕی بەرامبەر بە بەکارهێنانی هێز لەلایەن ئەمریکاوە بۆ هێرشکردنە سەر کەشتییە ئاسمانییە مەدەنییە بێ سەرنشینەکە".
چین مافی خۆیەتی وەڵامی پێویستی زیاتر بداتەوە
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، وڵاته‌كه‌ی "مافی خۆیەتی وەڵامی پێویستی زیاتر بداتەوە".
به فه‌رمانی جۆو بایدن، فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی به سه‌ركه‌وتویی باڵۆنێكی به‌رزی هه‌ڵدراوی له ئاسمانی كه‌ناراوه‌كانی كارۆلینای باشوردا خسته خواره‌وه
لۆید ئۆستین، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، "به فه‌رمانی جۆو بایدن، سه‌رۆكی ئه‌مریكا فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی ئه‌مریكی به سه‌ركه‌وتویی باڵۆنێكی به‌رزی هه‌ڵدراوی له ئاسمانی كه‌ناراوه‌كانی كارۆلینای باشوردا خسته خواره‌وه كه خاوه‌ندارێتی باڵۆنه‌كه بۆ كۆماری گه‌لی چین ده‌گه‌ڕێته‌وه".
ئه‌و باڵۆنه بۆ چاودێریكردنی دامه‌زراوه ستراتیژییه‌كان به‌كارهاتوه
وتیشی، "ئه‌و باڵۆنه بۆ چاودێریكردنی دامه‌زراوه ستراتیژییه‌كان به‌كارهاتوه، هه‌ربۆیه جۆو بایدن بڕیاریداوه باڵۆنه چینیه‌كه بخاته خواره‌وه به‌و مه‌رجه‌ی كه مه‌ترسی له‌سه‌ر دانیشتوانی مه‌ده‌نی دروستنه‌بێت".
به‌گوێره‌ی میدیاكانی ئه‌مریكا، ئۆپه‌راسیۆنێك له ئاوه‌كانی خاكی ئه‌مریكا به‌رده‌وامه بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی پاشماوه‌ی باڵۆنه‌كه كه به به‌رزی نزیكه‌ی 60 هه‌زار پێ (18 هه‌زار و 288 مه‌تر) ده‌فڕی، مه‌زه‌نده‌ش ده‌كرێت قه‌باره‌كه‌ی هێنده‌ی سێ پاس ببێت.