خه‌ندان-
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی داهاتودا سه‌ره‌ڕای نۆژه‌نكردنه‌وه ژماره‌یه‌ك وێستگه و باشتركردنی خزمه‌تگوزاریه‌كانی دابینكردنی سوته‌مه‌نی بۆ هاوڵاتیان، ناوه‌نده‌كانی فرۆشتنی غازی شل بۆ ئۆتۆمبێل زیاد ده‌كه‌ن
له‌یس شاهر بریكاری وه‌زاره‌تی نه‌وت بۆ كاروباری دابه‌شكردن رایگه‌یاندوه، "دۆسیه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی وێستگه‌كانی سوته‌مه‌نی له پێشینه‌ی كاره‌كانی وه‌زاره‌ت و كۆمپانیای دابه‌شكردنی سوته‌مه‌نیه، ئامانجیشمان باشتركردنی ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌یه پێشكه‌ش به هاوڵاتیان ده‌كرێن".
ناوه‌نده‌كانی فرۆشتنی غازی شل LPG بۆ ئۆتۆمبێله‌كان زیاتر ده‌كه‌ین
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "كه‌رتی دابه‌شكردنی سوته‌مه‌نی بازدانێكی به‌رچاو له‌ڕوی فره‌یی و هه‌مه‌چه‌شنكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان له شوێنه‌كانی دابه‌شكردن به‌خۆوه ده‌بینێت، هه‌روه‌ها له‌ماوه‌ی داهاتودا ناوه‌نده‌كانی فرۆشتنی غازی شل LPG بۆ ئۆتۆمبێله‌كان زیاتر ده‌كه‌ین".
نۆژه‌نكردنه‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وێستگه‌كانی پڕكردنه‌وه‌ی سوته‌مه‌نی له‌به‌رنامه‌ی حكومه‌تدایه
له‌لای خۆشیه‌وه، حسێن تاڵیب به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای دابه‌شكردنی سوته‌مه‌نی له عێراق رایگه‌یاندوه، "نۆژه‌نكردنه‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی وێستگه‌كانی پڕكردنه‌وه‌ی سوته‌مه‌نی و شوێنی دابه‌شكردنی سوته‌مه‌نی له چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی حكومه‌تدایه".
وێستگه‌ی جه‌له‌ولا ده‌توانێت پێداویستیه‌كانی دانیشتوانی ناحیه‌كه له‌ڕوی سوته‌مه‌نیه‌وه دابیبنبكات
سه‌باره‌ت به وێستگه‌ی حكومی بۆ ناحیه‌ی جه‌له‌ولای سه‌ر به‌قه‌زای خانه‌قین له پارێزگای دیاله، حسێن تاڵیب باسی له‌وه‌كردوه، "ئه‌و وێستگه‌یه ده‌توانێت پێداویستیه‌كانی دانیشتوانی ناحیه‌كه له‌ڕوی سوته‌مه‌نیه‌وه دابیبنبكات به‌تایبه‌ت له‌ڕوی به‌نزین و غازی شل بۆ ئۆتۆمبێل".
باسی له‌وه‌شكردوه، "وێستگه‌كه توشی تێكدان و وێرانكارییه‌كی ته‌واو بوه له‌لایه‌ن بانده تیرۆریستییه‌كانه‌وه له‌ماوه‌كانی رابردودا، ئه‌مه‌ش وایكردوه كۆمپانیای دابه‌شكردنی سوته‌مه‌نی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌نجامبدات به‌مه‌به‌ستی خێراكردنی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر كار و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاریه‌كان به‌هاوڵاتیان".