خه‌ندان-
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، سه‌باره‌ت به "باڵۆنە سیخورییەکان" نیگه‌رانی وڵاته‌كه‌ی گه‌یاندوه‌ته به‌رپرسانی چین، هه‌ر به‌وهۆیه‌وه سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی بۆ په‌ككین (به‌یجین) دواده‌خات، "ئه‌م هه‌نگاوه‌ی چین تێكدانی ئاسایشی ئه‌مریكا و پێشێلكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه و زیانی زۆریش به په‌یوه‌ندییه دو قۆڵیه‌كانی هه‌ردو وڵات ده‌گه‌یه‌نێت".
به‌پێی ئاژانسی Tassی روسی، ئه‌نتۆنی بلێنكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا دوای ئەوەی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ وانگ یی هاوتا چینییه‌كه‌ی ئه‌نجامدا، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی نیگه‌رانه له‌سه‌ر ئه‌و روداوه‌ی رۆژانی رابردو کە له ئاسمانی وڵاته‌كه‌یان رویدا و هه‌ڵدانی باڵۆنی چاودێریكردن بەمانای تێكدانی ئاسایش و ئارامی ئه‌مریكایه.
پلانه‌كه‌م بۆ گه‌شتكردن بۆ چین دواده‌خه‌م
وتیشی، "له‌گه‌ڵ به‌رپرسی كاروباری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین قسه‌م كرد و پێمراگه‌یاند، ئه‌نجامدانی كاری سیخوڕی به به‌كارهێنانی باڵۆن هه‌نگاوێكی بێزراوه و تێكدانی ئه‌و به‌ره‌وپێشچونانه‌یه كه له‌پێناو گه‌ڕاندنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه دولایه‌نییه‌كان كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ین، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا پلانه‌كه‌م بۆ گه‌شتكردن له كۆتایی ئەم هه‌فته‌یەدا بۆ چین دواده‌خه‌م".
بونی باڵۆنه چاودێریكاره‌كان له ئاسمانی ئه‌مریكادا پێشێلكارییه‌كی ئاشكرای سه‌روه‌ری وڵاته‌كه‌مانه
وتیشی، "به‌ڕونی ئه‌وه‌مخسته‌ڕو كه بونی باڵۆنه چاودێرییه‌كان له ئاسمانی ئه‌مریكادا پێشێلكارییه‌كی ئاشكرایه بۆ سه‌روه‌ری خاكی وڵاته‌كه‌مان و له هه‌مانكاتدا پشتگوێخستنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه كه كارێكی نابه‌رپرسانه‌یه".
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی چین زیانی زۆری به‌و گفتوگۆیانه‌گه‌یاند كه له پلانماندا هه‌بو له سه‌ردانه‌كه‌م بۆ ئه‌و وڵاته له باره‌یانه‌وه بدوێین
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، "ئه‌م هه‌نگاوه‌ی چین تێكدانی به‌ره‌وپێشچونه دولایه‌نییه‌كانی واشنتن و به‌یجینه و زیانی زۆری به‌و گفتوگۆیانه گه‌یاند كه له پلانماندا هه‌بو له سه‌ردانه‌كه‌م بۆ چین له باره‌یانه‌وه بدوێین".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاندبو، واشنتن به شوێن باڵۆنێکی سیخوڕی چینی‌دا ده‌گرێت که به به‌رزییه‌كی زۆر به ئاسمانی وڵاته‌كه‌دا فڕیوه، ئامانجه‌كه‌شی چاودێریکردنە و رێڕه‌وه‌كه‌ی ده‌یباته سه‌ر ژماره‌یه‌ك شوێن كه بنکەی ئاسمانی هەستیار و موشەکی ستراتیژین لە باکوری رۆژئاوای وڵاته‌كه‌یان.