خه‌ندان-
له نێو ئاشوبی جه‌نگ و روبه‌ڕوبونه‌وه‌كانی نێوان روسیا و ئۆكرانیا و زیادبونی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانی هه‌ڵگیرسانی جه‌نگی جیهانی سێیه‌مدا و به‌ره‌وپێشبردن و په‌ره‌پێدانی مانگه ده‌ستكرده‌كان ،كه هێنده په‌ره‌یان پێدراوه تا ئه‌و ئاسته‌ی بتوانن وێنه‌ی بچوكتر له ئۆتۆمبێل بگرن، باڵۆنه سیخوڕییه‌كان وه‌ك هۆكارێك بۆ دوباره زیندوكردنه‌وه‌ی رۆڵی كارای هۆكاره‌كانی سیخوڕیكردنی كۆن ده‌رده‌كه‌ون و پێده‌چێت ململانێی سیخوڕی لە نێوان ئەمریکا و چین بباته قۆناغێكی دیكه‌وە.
تۆڕی هه‌واڵی Sky News، له راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه، باڵۆنه سیخوڕییه‌كان یه‌كێك بون له هۆكاره‌كانی سیخوڕیكردن و له سه‌رده‌می جه‌نگی سارددا وه‌ك ئامڕازێكی دیار بۆ چاودێری ئاسمانی پشتیان پێبه‌سترابو، هه‌روه‌ها زیاتر له 200 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و له‌كاتی جه‌نگه‌كانی ناپلیۆن، بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری هه‌واڵگری به‌شێوه‌یه‌كی ساده پشتیان پێبه‌تسراوه.
باڵۆنه سیخوڕییه‌كان هۆكارێكی دیكه‌ن له پێناو ئه‌وه‌ی په‌ره به جیهانی ئامێره سیخوڕه‌ییكان بدرێت
شاره‌زایانی ئه‌منی و سه‌ربازیش باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، "باڵۆنه سیخوڕییه‌كان به‌شێكن له شۆڕشێک و هاوكات به‌شێكن له په‌ره‌پێدان به ئامێره‌كان بۆ فڕین بۆ ئاستێكی به‌رزتر، كه هۆكارێكی دیكه له پێناو ئه‌وه‌ی په‌ره به جیهانی ئامێره سیخوڕه‌ییكان بدرێت و زۆرجاریش په‌نا ده‌برێته‌به‌ر به‌كارهێنانی ئامێره سیخوڕه‌ییه مێژوییه‌كان له‌پێناو ئه‌وه‌ی كاری سیخوڕی ئه‌نجامبدرێت".
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه بریتانیا به پاكێجێك هه‌وڵیداوه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو په‌ره به هۆكاره‌كانی سیخوڕیكردنی وڵاته‌كه‌ی بدات و له‌و چاوارچێوه‌یه‌یشدا ته‌نها ساڵی ڕابردو ملیۆنان دۆلاری له پێناو وه‌به‌رهه‌مهێنانی ئامێره سیخوڕه‌ییه‌كان و په‌ره‌پێدان به باڵۆنه سیخوڕیه‌كان ته‌رخانكردوه.
باڵۆنه سیخوڕیه‌كان چیین؟
باڵۆنێكی سوكن و پڕن له گازی هیلیۆم، ئامێری سیخوڕی وه‌ك كامێرای دورمه‌ودا به باڵۆنه‌كه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ئاستبه‌رزانه و راسته‌وخۆ وێنه‌ی گواستراوه و شوێنی دیاریكراو ده‌گوازێته‌وه.
باڵۆنه‌كه ده‌توانرێت له زه‌ویه‌وه هه‌ڵبدرێت، به‌و پێیه‌یش ده‌توانێت بۆ به‌رزی 18 هه‌زار مه‌تر به‌رزببێته‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه بۆ به‌رزتر له ئاستی ئه‌و رێڕه‌وی فڕینه‌ی كه بۆ فڕۆكه بازرگانییه‌كان دیاریكراوه به‌رزببێته‌وه و له ناوچه‌یه‌كدا ده‌فڕێت كه به "نزیك بۆشایی ئاسمان" ناسراوه.
له‌كاتی هه‌ڵفڕینی له هه‌وادا، ئه‌م باڵۆنه تێكه‌ڵه‌یه‌ك له ڕه‌وتی هه‌وا و گیرفانی هه‌وای پاڵه‌په‌ستۆكراو به‌كارده‌هێنن، كه ده‌توانێت وه‌ك هۆكارێك بۆ ئاڕاسته‌كردن سودی لێوه‌ربگرێت
بۆچی له سه‌رده‌می مانگه ده‌ستكرده‌كاندا ئه‌م جۆره باڵۆنانه گرنگن؟
پڕۆفیسۆر مایكڵ كڵارك، شرۆڤه‌كاری بواری سه‌ربازی ده‌ڵێت، گه‌وره‌ترین سودی باڵۆنه سیخوڕییه‌كان به به‌راورد به مانگه ده‌ستكرده‌كان ئه‌وه‌یه كه ده‌توانن بۆ ماوه‌یه‌كی درێژتر لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن و زانیاری له‌سه‌ر ناوچه‌یه‌كی دیاریكراو كۆبكه‌نه‌وه.
وتیشی، "ئه‌م باڵۆنانه ده‌توانن بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌كدا بفڕن و به‌هۆی شێوازی خولانه‌وه‌ی زه‌وی، مه‌گه‌ر مانگی ده‌ستكرده‌كان له سه‌روی هێڵی كه‌مه‌ریی بین بتوانیت زانیاری كۆبكه‌یته‌وه، ئه‌گه‌رنا پێویستیت به سێ بۆ پێنج مانگی ده‌ستكرد ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام زانیاری له‌سه‌ر شوێنێكی دیاریكراو كۆبكه‌یته‌وه".
ئایا باڵۆنه‌كان به‌رده‌وام ده‌بن به ئه‌نجامدانی كاری سیخوڕی؟
پرۆفیسۆر كڵارك له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، به‌كارهێنامی باڵۆنه‌كان هۆكارێكی هێنده قورس نین تا پێویست نه‌بن به‌ڵكو هۆكارێكی ته‌واو پێویست و ویستراو ده‌بن و زۆر زیاتر به به‌راوررد به هه‌ر كاتێكی دیكه به‌ركارده‌هێنرێت.
باسی له‌وه‌شكردوه، "سه‌ره‌ڕای به‌كارهێنانی به‌ربڵاوی ته‌كنه‌لۆژیای مانگه ده‌ستكرده‌كان بۆ به‌كارهێنانیان وه‌ك هۆكارێك بۆ ئه‌نجامدانی كاری سیخوڕی، به‌ڵام چه‌ند وڵاتێك له‌وانه‌ش بریتانیا سه‌رنجی خۆیانیان خستوه‌ته سه‌ر په‌ره‌پێدانی هۆكاره سیخوڕییه‌كان و له‌نێویشیاندا باڵۆنه‌كان.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، وه‌زاره‌تی به‌رگری بریتانیا له ساڵی رابردودا گرێبه‌ستێكی به بڕی زیاتر له 120 ملیۆن دۆلار له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی ئه‌مریكیدا واژۆ كردوه به مه‌به‌ستی دابینكردنی كه‌شتی ئاسمانی بێ سه‌رنشین بۆ چاودێریكردن و سیخوڕیكردن.