خه‌ندان-
وەزارەتی بەرگری (پنتاگۆن) رایگەیاند، دوەمین باڵۆنی سیخوڕی چین بەسەر ئاسمانی ئەمریکای لاتین فڕیوه، ئەوەش دوای ئەوەی رۆژێک پێشتر یەکەمین باڵۆن لە ئاسمانی ئەمریکا بینرا.
پات رایدەر، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری (پنتاگۆن) لە بەیاننامەیەکدا بەبێ ئەوەی شوێنی وردی ئەو باڵۆنە دیاری بکات، رایگەیاندوە، "ئاگاداری ئەو راپۆرتانەن کە باڵۆنێک بەسەر ئەمریکای لاتین دەفڕێت، ئێمە بە باڵۆنێکی سیخوڕیی تری چینی دەزانین".
واشنتن به شوێن باڵۆنێکی سیخوڕی چینی‌دا ده‌گرێت که به‌سه‌ر خاكی وڵاته‌كه به به‌رزییه‌كی زۆر به ئاسمانی وڵاته‌كه‌دا فڕیوه
پێشتر به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا رایگه‌یاندبو، واشنتن به شوێن باڵۆنێکی سیخوڕی چینی‌دا ده‌گرێت که رۆژی پێنجشه‌ممه به‌سه‌ر خاكی وڵاته‌كه به به‌رزییه‌كی زۆر به ئاسمانی وڵاته‌كه‌دا فڕیوه، كه ئامانجه‌كه‌ی چاودێریکردنە و رێڕه‌وه‌كه‌ی ده‌یباته سه‌ر ژماره‌یه‌ك شوێن كه بنکەی ئاسمانی هەستیار و موشەکی ستراتیژی لە باکوری رۆژئاوای وڵاته‌كه‌دا هەیە.
به‌هۆی ئه‌گه‌ری دروستبونی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی خەڵکێکی زۆر لەسەر زەوی، بژارده‌ی خستنەخوارەوەی جێبه‌جێ نه‌كراوە
بەرپرسێکی باڵای بەرگری ئەمریکا بە رۆژنامەنوسانی باسی له‌وه‌كردبو، لەسەر داوای جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، لۆید ئۆستین وەزیری بەرگری و بەرپرسانی باڵای سەربازی بیریان لە خستنەخوارەوەی باڵۆنەکە کردوەتەوە، بەڵام به‌هۆی ئه‌گه‌ری دروستبونی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی خەڵکێکی زۆر لەسەر زەوی بژارده‌كه‌یان جێبه‌جێ نه‌كرد.
به‌پێی وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌مریكا، باڵۆنەکە لە بەرزایییەکی زۆر بەرزتر لە هاتوچۆی ئاسمانی بازرگانیدا دەجوڵێت، هەروەها مەترسی سەربازی و جەستەیی بۆ سەر خەڵکی سەر زەوی دروست ناکات.
چین لە ماوەی رابردودا باڵۆنەکانی چاودێری بەسەر ئەمریکادا هه‌ڵداوه، لەم دواییانەدا گرژییەکانی نێوان پەکین و واشنتن پەرەی سەندوە، ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی ناکۆکییەکان لەسەر تایوان و پێشینەی مافی مرۆڤی چین و چالاکییە سەربازییەکانی لە دەریای باشوری چین.