خەندان-
ئەمڕۆ هەینی بەشێک لە هاوڵاتیانی بەغدا و بەشێک لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق، خۆپیشاندانیان دژی بەرزبونەوەی دۆلار دەستپێکرد و داوایان لە حکومەتی عێراق و بانکی ناوەندی کرد، بەهای دۆلار بۆ نرخی پێشوی بگەڕێنێتەوە و نرخی دۆلار لەبەرامبەر دیناردا جێگیر بکاتەوە.
داوا دەکەن بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار داببەزێنرێت
خۆپیشاندانەکە لەلایەن "تشرینییەکان"ەوە سەرپەرشتی دەکرێت و لە گۆڕەپانی تەحریری ناوەڕاستی بەغدا سەدان خۆپیشاندەر کۆبونەتەوە و، داوا دەکەن بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار داببەزێنرێت.
پەرلەمان بەپەلە کۆببێتەوە و کێشەکە چارەسەر بکات
هاوکات لە نەجەف و کەربەلاش هاوڵاتیان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و چونە بەردەم نوسینگەی پەرلەمانی عێراق و، بەمەبەستی دابەزاندنی بەهای دۆلار، داوایانکرد پەرلەمان بەپەلە کۆببێتەوە و کێشەکە چارەسەر بکات.
لە شۆڕشی برسییەکان بترسن
خۆپیشاندەران بە بەرپرسان و حکومەت دەڵێن، "لە شۆڕشی برسییەکان بترسن و نرخی دۆلار داببەزێنن کە بارقورسیی لەسەر ژیانی هاوڵاتیان دروستکردوە".


